سێ نوێنەر لە ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەكەن
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
هەفتەی ڕابردوو دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی هەفتانەی گروپی پارتەکەی داوای کرد، ئەندامانی دەم پارتی و ئۆجەلان ڕووبەروو کۆببنەوە، چاوەرواندەکرێت وەزارەتی دادی تورکیا وەڵامێکی ئەرێنی هەبێت و دەسەڵاتدارانی ئەکپارتیش ئاشکرایان کردووە، کە هیچ بەربەستێک لەبەردەم ئەو کۆبوونەوە نییە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئەو کەسانە یەکلایی نەبۆتەوە بۆ سەردانیەکەی ئیمراڵی.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، دەم پارتی دەڵێت: ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە لەوەی وەزارەتی داد ڕێگە بەکێ دەدات سەردانی ئیمرالی بکات، وەزارەتیش ڕەنگە مۆڵەت بە پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئۆندەر بدات چونکە ئەو دووانە ئەزموونیان هەیە لەوەی کە پێشتر بەشداری شاندی ئیمراڵی و پرۆسەی ئاشتیان کردووە، ناوێکی تر کەباسی لێوەدەکەن ئەندامی دەم پارتییە یەکێکە لە ئەندامە بە ئەزموونەکانی ئەو حزبە سری ساکیکە کە لەوانەیە بەشداری شاندەکە بکات.
لە (26) ئەم مانگە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) رایگەیاند، "دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕووبەروو کۆببنەوە." لەدوای ئەو داوایە تونسێر بەکرهان و تولای هەتیمۆغولاری هاوسەرۆکانی دەم داوای مۆڵەتیان لە وەزارەتی دادی تورکیا پێشکەش کرد و تاوەکو ئێستاش وەڵامییان نەداریتەوە بۆ کۆبوونەوە.
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا وەڵامی داواکەی دەم پارتی دەدەینەوە و تاوەکو ئێستا هەڵسەندگاندن بۆ داواکارییەکە بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاشکرابووە، وەزارەتی داد پیلانێکی هەیە شاندێکی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی بنێرێت، پرۆسەی داواکاری چونی شاندێک بۆ ئیمراڵی لەلایەن دەم پارتییەوە بەردەوامە و لەدوای ئەوەی ئەو کەسانەی دەچن بۆ ئیمراڵی بە تەواوی دەستنیشانکرا دادگا مۆڵەتیان پێدەدات.
لەشوێنی هاوسەرۆکان لەوانەیە گوڵدان و ئۆندەر و ساکیک بچنە ئیمراڵی
ئاشکرا بووە لەنێو وەزارەتی دادی تورکیا بەرنامە رێکخراوە بۆ ئەوەی لەشوێنی بەکرهان و هەتیموغولاری شاندێکی تر بنێردرێت کە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیان.
چەند سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی (بی بی سی) ئاشکرایان کردووە، دادگا دەیەوێت پەروین پوڵدان پەرلەمانتاری وان کە لە ڕابردووش لە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ساڵانی (٢٠١٣-٢٠١٥) بەشداربوو لە شاندی ئیمراڵی، یەکێکی تر لە ئەندامی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر ئەندام پەرلەمانی ئەستەمبۆڵ و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی گەورەی تورکیا لەوانەیە ڕێگەی پێبدەن بچێتە ئیمراڵی و بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، کەسێکی تر کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەوانەیە بەشداربێت لە شاندەکە سری ساکیک، پەرلەمانتاری ئاگری و یەکێکە لە ئەندامانی بە تواناو لێهاتووی و بەئەزموونی ئەو حزبە.
سەرچاوەکانی حکوومەت ئاماژەیان بەوەکردووە، حکومەتی تورکیا لەسەر پرسی ناردنی شاندەکە بۆ ئیمراڵی زۆر هەستیارە، چەند پێوەرێک لەبەرچاودەگرنن لەوانەش ئەوانەی دەچن ئەزموونیان هەبێت لە پەیوەندییەکانی دەوڵەت و سیاسەت و پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەوەش ئاشکرابووە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکاران(پەکەکە)، دەیەوێت گوڵدان و ئۆندەر بەشداربن لەو شاندەی کە دەچن بۆ ئیمراڵی و لەگەڵی کۆدەبنەوە.
گرینگ نییە کێ دەچێت، گرینگ ئەوەیە ئۆجەلان چ دەڵێت
هەفتەی رابردوو ستافی دەم پارتی داوایان لە دەسەڵات کرد، "دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە."، دەشڵێن، تاوەکو ئێستا نە لەلایەن دەسەڵات و نە لەلایان دادگاوە هیچ پەیوەندییەک و وەڵامێکیان پێنەگەیشتووە.
کارگێرانی دەم پارتی ئاماژەیان بەوەکردووە، دادگای تورکیا رێگە بەهەر ناوێک بدات بۆ ئەوەی بچنە ئیمراڵی ئەوان ناڕەزایی دەرنابرن تەنیا مۆڵەتیان پێبدەن، لەدوای ئەوەی هاوسەرۆکان داوایان پێشکەش کرد هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە لەلایەن دادگاوە، لەم دواییانەش هەموو پەرلەمانتارانی دەم پارتی داوای بینینی ئۆجەلانیان کردبوو بەڵام وەزارەتی داد داواکەیانی هەڵپەساردووە.
لەم دواییانەش عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری ئورفا سەر بە دەم پارتی و برازای ئۆجەلان رێگەی پێدرا سەردانی ئیمراڵی بکات لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەی خێزانی" دا.
لەدوای سەردانییەکە عومەر ئۆجەلان پەیامێکی ڕێبەری (پەکەکە)ـی راگەیاند، "گۆشەگیری بەردەوامە، ئەگەر دەسەڵات دەرفەتم بۆ بڕەخسێنێت من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە ئەو پرۆسەیە لە زەمینەی ململانێ و توندوتیژی بگۆرم بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی."
تەمەلی: لێدوانی ئۆجەلان هیوا بۆ ئاشتی دەگەڕێنێتەوە
گروپێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی بەرامبەر بەدانانی قەیووم لەشوێنی سەرۆکی شارەوانییەکانی پارتەکەیان وەک نارەزییەتیەک بۆماوەی کاتژمێرێک لەپەرلەمان دانیشتن بە دروشمی "نا بۆ قەیووم"
هەروەها سەبارەت بە چاوەروانی وەڵامی وەزارەتی داد سێزای تەمەلی پەرلەمانتاری دەم پارتی گوتی، "بەسەرسورمانەوە سەیری قسەکانی وەزیری داد دەکەین کە دەڵێت لەکاتێکی گونجاو وەڵامیان دەدەیەنەوە، ئایا چ بەربەستێک هەیە لەبەردەم کرانەوەی دەرگای ئیمراڵی؟، هەرکاتێک ئۆجەلان لێدوان دەدات ئومێد و هیوا بۆ ئەو وڵاتە دەگەرێتەوە و ئاشتی بەرزدەبێتەوە، ئەگەر دەسەڵات هەنگاوی جددی نەنێت ئەوە هیچ هیوایەک بۆ ئاشتی نییە."
ڕۆژی (18)ـی ئازاری (2013) شاندی هەدەپە بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی سەردانی ئۆجەلانیان کردبوو، شاندەکە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان و سەڵاحەدین دەمیرتاش و سری سورەیا ئۆندەر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment