بۆ گەیشتن بە ئاگربەست ڕووسیا و ئۆکراینا بەنهێنی گفتوگۆ ئەنجام دەدەن وەرگێڕان

وەرگێڕانی: سنوور یاسین: تایبەت بە نوچە نێت

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە لە چەندین سەرچاوەی جیاوازە دووپاتی ئەوە کراوەتەوە، بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا بە نهێنی بیر لە ڕێگەی دیپلۆماسی دەکەنەوە تاوەکو کۆتایی بە ناکۆکییەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا بهێندرێت. پشتیوانانی ئۆکراینا لە هەوڵدان ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بگۆڕن بۆ ڕێگەی تر و باشترین ڕێگەی دانووستاندن بدۆزنەوە.

ڕاپۆرتەکەی بلومبێرگ لە کاتێکدایە  هێزەکانی ڕووسیا بە خێراییەکی زۆر لە دونباس پێشڕەوی دەکەن کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نەبیندراوە، لە هەمان کاتیشدا هێزەکانی ئۆکراینا ئامانجییانە ناوچەی کورسکی ڕووسیا کۆنترۆڵ بکەنەوە.

ئاشکرایە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا هیچ ئامادەییەکی نیشان نەداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی کیێڤ لە ناتۆ هەوڵ دەدەن پاڵپشتی تەواوی ئۆکراینا بکەن، کۆتایی بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بهێندرێت.

ئەگەرچی تاوەکو ئێستا پلانەکەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا ڕوون نییە، بەڵام پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا چەندین جار باسی لەوە کردبوو، "ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنێت کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەهێنێت".

سەرەتای کانوونی یەکەمی ئەمساڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ لە برۆکسل کۆبوونەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەیان بریتی بوو لە، "تاوتوێ کردنی میکانیزمی دابینکردنی چەکی زیاتر بۆ کیێڤ، دۆزینەوەی ڕێگای جیاواز بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، هەروەها تاوتوێکردنی گەرەنتی ئاسایش و ئەمنی تاوەکو ئۆکراینا پارێزراو بێت بەرامبەر ڕووسیا". 

دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕۆژئاوایی جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئێستا گفتوگۆکان لەسەر ئەم بنەمایەن کە دەزاندرێت دۆخی ئۆکراینا باش و گونجاو نییە و دەبێت دانووستاندنەکان بەم زووانە دەست پێبکات، یەکێک لە بژاردەکانی ئەم مەبەستەش بە دڵنیاییەوە بریتی دەبێت لە دروستکردنی ناوچەیەک کە هێزەکانی ئەوروپا بەرپرس دەبن لە ئاسایشی و لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندا دەبێت".

ساموێل چاراپ، پسپۆڕی زانستیی سیاسی لە زانکۆی راند ڕایگەیاند، "تەنانەت ئەگەر ئەمەریکا بەردەوام بێت لەسەر یارمەتی سەربازی لە داهاتوودا، ئۆکراینا ناچار دەبێت تا ساڵی داهاتوو گفتوگۆ بکات لەسەر چۆنیەتی کۆتایی هێنان بە جەنگەکە بەهۆی ئەوەی ئۆکراینا توانای مرۆیی نییە بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ڕووسیا و ڕۆژئاواش هاوکاری و پاڵپشتییەکی ئەوتۆی نەماوە پێشکەشی بکات".

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشتر چەندین جار جەختی لەوە کردبووەوە، "ئامانجی کیێڤ تەنیا بریتی نییە لە ئەندام بوون لە ناتۆ بەڵکو ئەم ناوچانەشە کە پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵمان دا بووە، بەڵام ئەگەر ئەندامێتی ناتۆ مسۆگەر بکات کیێڤ ئامادەیی هەیە لەگەڵ مۆسکۆ بەبێ ئەو ناوچانە ئاگربەست ئەنجام بدات".

لە بەرامبەردا ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت، "مەرجەکانی وڵاتەکەی بریتییە لەوەی کە ئۆکراینا دۆخێکی بێلایەن بگرێتە بەر و لە چەکی ئەتۆمی دوور بکەوێتەوە".

سەرچاوە: ماڵپەڕی (ئارتی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین