تانه‌ له‌ شه‌ش مادده‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌حمه‌د كینانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، تانه‌ له‌ شه‌ش مادده‌ى یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌ده‌ن كه‌ رۆژى چوارشه‌مى رابردوو په‌سند كراوه‌.

ئه‌حمه‌د كینانى كه‌ په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى نیسان له‌ لێدوانێكى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌ دواى ده‌ستبه‌كاربوونى دادگاى فیدڕاڵى تانه‌ له‌ شه‌ش ماده‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 ده‌ده‌ن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ مافێكى ده‌ستوورى خۆیانه‌ و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و ماددانه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ كه‌ بڕیاریان داوه‌ تانه‌یان لێبده‌ن.

ته‌نیا گوتوویه‌تى، "له‌م دوو سێ رۆژه‌ى داهاتوو سه‌رۆك كۆمارى عێراق یاساى دادگاى فیدڕاڵى واژۆ ده‌كات و دواتر ئه‌وانه‌ تانه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن".

دواى مشتومڕێكى زۆر رۆژى چوارشه‌مى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021 په‌سند كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین