مه‌شهدانى له‌ دانیشتنى یه‌كه‌م چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كى كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب و جێگرى دووه‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ دوو لێدوانى جیاواز باس له‌ هه‌ڵه‌كانى مه‌حمود مه‌شهه‌دانى "سه‌رۆكى ته‌مه‌ن"ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌11ى كانوونى دووه‌م یاسر وتوت ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى هۆكارى دروستبوونى گرژیى له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان بۆ خودى مه‌حمود مه‌شهه‌دانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "نه‌ده‌بوو دواى سوێندخواردن رێگه‌ به‌ گفتوگۆى په‌رله‌مانتاران بدات".

یاسر وتوت، زیاتر مه‌به‌سته‌كه‌ى روون ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "كاتێك ئه‌و ده‌رگه‌ى گفتوگۆى كرده‌وه‌ مشتومڕ له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در دروست بوو".

جیا له‌و په‌رله‌مانتاره‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان باس له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى مه‌حمود مه‌شهه‌دانى ده‌كات و ده‌ڵێ، "مه‌شهه‌دانى گۆڕدرا چونكه‌ بێلایه‌ن نه‌بوو، به‌پێى تۆمارێكى ده‌نگى ده‌ركه‌وت ئه‌و خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كاندید كردووه‌، بۆیه‌ نه‌ده‌بوو سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه‌ بكات".

شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ شه‌فه‌ق نیوز دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ته‌واو یاسایى و ده‌ستووریى بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین