تارق حه‌رب: لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ یاساى كۆن كار بۆ  كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تارق حه‌رب شاره‌زاى یاسایى و ده‌ستوور له‌ عێراق ره‌خنه‌ له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كرێت و پێیوایه‌ به‌گوێره‌ى یاساى كۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، چونكه‌ سه‌رۆك وه‌زیران دوایین پۆسته‌ ده‌بێت یه‌كلایى بكرێته‌وه‌، نه‌وه‌ك یه‌كه‌م پۆست. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ بۆ "نه‌زانى" سیاسى و راگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

تارق حه‌رب كه‌ شاره‌زاییه‌كى یاسایى به‌ناوبانگى عێراقه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى شه‌وى رابردوو دووى كانوونى دووه‌م به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، "نه‌زانییه‌ك" له‌  مامه‌ڵه‌كردنى لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ  پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وان ئێستا باس له‌ دیاركردنى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى یاساى نوێ دوایین مه‌سه‌له‌یه‌ كه‌ ده‌بێت یه‌كلایى بكرێته‌وه‌.

تارق حه‌ره‌ب دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ به‌گوێره‌ى یاسا سه‌ره‌تا ده‌بێت پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلایى بكرێته‌وه‌، دواتر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و ئینجا سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌چى ئێستا هه‌موو باسه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، به‌ بڕواى ئه‌و هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه‌ "نه‌زانییه‌كى سیاسى و راگه‌یاندنى گه‌وره‌ له‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ،   "ئێستا هه‌ر قسه‌كردنێك له‌ باره‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ماناى نییه‌، ئه‌مه‌ له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان ده‌كرێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین