چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌باره‌ى دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ به‌غدا كۆببنه‌وه‌ و تاوتوێى دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ى كانوونى دووه‌م چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق بكه‌ن.

بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ نووسینگه‌ى هومام حه‌مودى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌و لایه‌نانه‌ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى یاسایى و سیاسى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق دیارى بكه‌ن.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى  بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، تا ئێستا لایه‌نه‌كانى نێو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تانه‌ له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێلااق بده‌ن و به‌ نایاسایى ده‌زانن.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین