هه‌ڵبژاردن بێ كێشه‌ى ئه‌منى به‌ڕێوه‌ده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نزیكه‌ى حه‌وت كاتژمێر له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى ده‌نگدانى گشتى ده‌ستى پێكردووه‌، تا ئێستا هیچ هێرش و سه‌رپێچییه‌كى ئه‌منى نه‌بووه‌، كازمیش ستایشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "سبه‌ى ده‌سكه‌وتێكى گرنگى ئه‌منى راده‌گه‌یێنین".

ئه‌مڕۆ 10ى تشرینى یه‌كه‌م ده‌نگدانى گشتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خه‌ریكه‌ حه‌وت كاتژمێر تێده‌په‌ڕێت تا ئێستا هیچ رووداوێكى ئه‌منى و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى نه‌بووه‌. كازمى ده‌ڵێ، "نیورۆژى هه‌ڵبژاردنمان به‌ڕێكرد" ستایشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ده‌كات و ده‌شڵێ، "سبه‌ى ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره‌ى ئه‌منى راده‌گه‌ێنین".

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌نبار له‌ راگه‌یێندراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، تا ئێستا كێشه‌ى ئه‌منى نه‌بووه‌. جگه‌ له‌وه‌یش له‌ مووسڵ هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ڵێ، "رێگرییان له‌ تیرۆریستانى داعش كردووه‌ كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن".

ته‌نیا حاڵه‌تێكى ته‌قه‌كردن له‌ بنكه‌یه‌كى ده‌نگدانى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ له‌ دیاله‌ هه‌بووه‌، سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌ هێرشى چه‌كدارى بووه‌، به‌ڵام شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ له‌وه‌ى یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كان فیشه‌كى له‌ده‌ست ده‌رچووه‌.

كازمى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێ، "نیوه‌ى رۆژى ده‌نگدانمان تێپه‌ڕاند، هه‌ڵبژاردن به‌ رێكوپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داوا ده‌كه‌م ئه‌وه‌ى تا ئێستا ده‌نگى نه‌داوه‌، به‌په‌له‌ بچێ ده‌نگ بدات".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین