له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا هه‌شت هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر كاروانى هاوپه‌یمانان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا له‌ باشوور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ترى عێراق، هه‌شت هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر كاروانى لۆجیستى هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌یش نیگه‌رانى له‌ لایه‌ن عێراق و ئه‌مریكا دروست كردووه‌، بۆیه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران داواى پلانێكى ئه‌منى نوێى كردووه‌ بۆ رێگرتن له‌و هێرشانه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، ئه‌مڕۆ شه‌موو سێى نیسان به‌ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"ى راگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق به‌رپرسانى ئه‌منى كۆبوونه‌ته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى پلانێكى نوێى دابنێن تا رێگریى بكرێت له‌و هێرشانه‌ى كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر كاروانه‌كانى هاوپه‌یمان.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و هێرشانه‌ نیگه‌رانییه‌كى زۆرى دروست كردووه‌، چونكه‌ له‌دواى شه‌ممه‌ى رابردوو تا ئه‌مڕۆ هه‌شت هێرش كراونه‌ته‌‌ سه‌ر كاروانى ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى كه‌ پێداویستى سه‌ربازى و لۆجیستى ده‌گوازنه‌وه‌.

وه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى روونكراوه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ى شۆفێرانى ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ عێراقیین و ئه‌مریكایش ئه‌و هێرشانه‌ به‌ هاوشانى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان ده‌زانێت. بۆیه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌وڵ ده‌ده‌ن پلانێكى ئه‌منى نوێ بۆ ئه‌م دۆسیه‌ دابنێن.

له‌ راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه‌ كراوه‌ خاڵێكى تر جێى سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ى ئه‌و گرووپانه‌ى كه‌ به‌رپرسیارێتى ئه‌م هێرشانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن، ناوى نوێن و ئه‌مساڵ ده‌ركه‌وتوون له‌وانه‌  "ئه‌سحاب كه‌هف" "مقاوه‌مه‌ى ده‌ولى " "ئه‌بوفه‌زل عه‌باس" " لیواى خه‌بیر"،به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ میلیشیاكانى شیعه‌ى سه‌ربه‌ ئێران بن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین