نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریری شام کۆبووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاورباری سووریا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کۆبووەوە، دەڵێت، "پێویستە سووریا گشتگیر و باوەڕپێکراو بێت".

ڕۆژی دووشەممە (16/کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، لە بەیاننامەیەکدا ئۆفیسی گێر پیدرسەن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاورباری سووریا ڕایگەیاند، "پیدرسەن دوێنی یەکشەممە گەیشتە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کۆبووەتەوە".

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاندووە، "نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو هاوکارییەک پێشکەش بە گەلی سوریا دەکات، پلانی چەند چالاکییەک هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا".

دەستەی تەحریری شام لقێکی پێشووی قاعیدە لە سووریا، قاعیدە لەلایەن ئەمەریکا و حکوومەتە ڕۆژئاواییەکانی تر هێشتا بە گروپێکی تیرۆریستی دادەندرێت.

دوای ئەوەی بەشار ئەسەد لەلایەن گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە ڕووخێندرا، لە (8)ی کانوونی یەکەمدا گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان بە سەرکردایەتی دەستەی تەحریری شام چوونە ناو پایتەختەوە، چەندین وڵات وەک ئەمەریکا و بەریتانیا پەیوەندییان بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین