بەشار ئەسەد یەکەم راگەیێندراوى لەدواى جێهێشتنى دەسەڵات بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەشار ئەسەد، سەرۆکى پێشووى سووریا لە یەکەم لێدوانى دواى جێهێشتنى دەسەڵات جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە بەشێوەیەکى پلان بۆ داڕێژراو دیمەشقى جێنەهێشتووە و داواى مافى پەنابەریشى لە رووسیا نەکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى پێشووى سووریا راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى راگەیێندراوەکە هاتووە، من نیشتیمانم بەشێوەیەکى پلان بۆ دراڕێژراو جێنەهێشتووە، بەڵکوو لە کاتژمێرەکانى کۆتایى جەنگیش وڵاتم جێنەهێشبوو، تاوەکوو کاتژمێرەکانى ئێوارەى رۆژى یەکشەممە من لە دیمەشق بووم.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، لەگەڵ گەیشتنى تیرۆر بۆ ناو دیمەشق بە هەماهەنگى لەگەڵ دۆستە رووسەکانم گەیشتمە لازقیە بۆ چاودێرى جەنگ لەوێوە بۆ بنکەى حەمێمیم دواتر روون بۆوە، کە هێزەکانى حکومەت لە بەرەکانى جەنگ کشانەوەنەتنەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ تێکچوونى بەرەکان لەو ناوچەیە و زیادبوونى هێرشەکان بۆ سەر بنکەى رووسى بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەرچوون بۆ هەر لایەک لەو بنکەیە ئەستەم بوو، مۆسکۆ داواى لە سەرکردایەتى ئەو بنکەیە کرد کە دەست بەجێ ئەو بنکەیە بۆ ئێوارەى یەکشەممە بەرەو رووسیا چۆڵ بکەن، بۆ رۆژى دواتر دیمەشق کەوت، لەدواى دواین پێگەى سەربازیى و پاشان هەموو دامەزراوەکانى دیکەى وڵاتى بەدواوە هات.
بەشار ئەسەد پێیوایە لە میانەى ئەو رووداوانە نە خۆی و نەهیچ لایەنێک بابەتى پەنابەرى یاخود دەستبەداربوونى لە دەسەڵات بۆ پێشنیار نەکراوە، بەڵکوو تاکە بژاردەى ئەوە بووە بەرگرى بکات بەرانبەر هێرشە تیرۆرستییەکان وەک خۆى ناوى دەبات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین