فەرماندەی هێزەكانی بەرگری تیشك لە سوپای رووسیا كوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لیوا ئیگۆر كیریلۆڤ، فەرماندەی هێزەكانی بەرگری تیشك و كیمیاوی بایەلۆژی و یاریدەرەكەی لە سوپای بە تەقینەوە لە مۆسكۆ گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ كانوونی یەكەم/2024) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە، بەگوێرەی زانیاری سەرەتایی لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی كیریلۆڤ ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو داندراوەتەوە، دواتر تەقیتەوە.

راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن لە چركەساتی دەرچوونی ئەو بەرپرسە سەربازییەی رووسیا و یاریدەرەكەی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە كاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەكە روویداوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی ئاڕتی راگەیاندووە، بەگوێرەی داتا سەرەتاییەكان بڕی ئەو تی ئێن تیەی تەقیوەتەوە، لە نێوان (100 بۆ 300) گرام تی ئێن تی بووە.

سەبارەت بە لایەنی بەرپرس تاوەكوو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوە نەگرتۆتە ئەستۆ، سەبارەت بە هەڵوێستی فەرمی رووسیاش تاوەكوو ئێستا هیچ لێدوانێكی لەبارەی ئەو تەقینەوە نەداوە.

كیرلیۆڤ، تەمەنی (54) ساڵە و لە (2017) ناوی لە لیستی سزاكانی رۆژئاوایە، بەهۆی هێرشی تایبەتی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا.

ماڵپەڕی ئاڕتی باس لەوە دەكات، كە كیریلۆڤ بەردەوام كۆنگرەی رۆژنامەوانی لە وەزارەتی بەرگری رێكدەخست و باسی لە پڕۆژەكانی پەرەپێدان لە تاقیگە بایەلۆژییەكانی سەر بە پنتاگۆن لە خاكی ئۆكراینا دەكرد، بۆ بەكارهێنانی دژ بە چەكی بایەلۆژی رووسیا، هەروەك باسی لەو هەڕەشانەشی لە خاكی ئۆكرایناش دژبە وڵاتەكەی دەكرد  كە لە رێگەی بەكارهێنانی مادەی كیمیاوی و تیشكەكان كە بە بۆمبی ئەتۆمی ناسراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین