ئەمینداری حزبوڵڵا: لەدوای كەوتنی ئەسەد رێگەی هاوكاریمان لەدەست دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نەعیم قاسم، ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، حزبوڵڵا رێگەی هاوكاری تایبەتی لەدوای كەوتنی بەشار ئەسەد لە دەستداوە، داواش دەكات حكومەتی نوێی سووریا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی نەكاتەوە.

شەممە (14/كانوونی یەكەم/ 2024) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، نەعیم قاسم لە گوتارێكی تەلەفیزیۆنی جەختی لەسەر ئەوە دەكردەوە، ئەوەی لە سووری روودەدات لە داهاتوو كاریگەری لەسەر لوبنان دەبێت، هیواخوازین سووریا بەگوێرەی خواستی گەلی ئەو وڵاتە سەقامگیر بێت، ناكرێت ناتواندرێت تاوەكوو دۆخەكە سەقامگیر نەبێت حكوم بەسەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوولایا بدەین، دەخوازین هەماهەنگی لەنێوان گەلی سووریا و حكومەتەكەی و حكومەتی لوبنان و گەلی لوبنانی هەبێت.

نەعیم قاسم دەشڵێت، "دەخوازین دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا ئیسرائیل وەك دوژمن سەیر بكەن و پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئاسایی نەكەنەوە و هاوكاریكردنی غەزە كارێكی گەورە و شەرفەمەندانەیە، ئەركە لەسەرمان كە هاوكاری خەڵكی غەزە بكەین.

دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیلیش ئەمینداری حزبوڵڵا ئاماژە بەوەش دەكات، كاتێك مسوڵمانان ئەركی خۆیان جێبەجێ ناكەن ئیسرائیلییەكان دەبن بە فیرعەونی زەوی، حزبوڵڵا پێشبنی هێرشی ئیسرائیلی دەكات، بەڵام ئەو كاتەی هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەو هێرشە نازانێت كەیە،  ئەو هێرشەش پەیوەندی بە هاوكاری غەزە نییە، بەڵكوو پەیوەستە بە فراوانخوازی ئیسرائیلی، چونكە دوژمن دەیەوێت هەموو بەرەنگاربوونەوەیەك بەڕووی پڕۆژە فراوانخوازەیەكەی بووەستێتەوە لەسەر ئاستی هەموو ناوچەكە.

قاسم دەڵێت، "دوژمن لە رێگەی دوژمنایەتی بۆ سەر لوبنان سەركردەكانی كوشت، لە سەرووی هەموویانەوە حەسەن نەسڕوڵڵا و ژمارەیەك لە سەركردە و پاشان تەقاندنەوەی تۆڕی پەیوەندییەكان و تەقاندنەوەی پەیجەرەكان..

ئەمینداری حزبوڵڵا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەوانە دەستكەوتەكانی دوژمن بوو، باجەكەی گەورە و بە ئازار بوو، بەڵام ئیسرائیل لیو ئۆپراسیۆنانەی كۆتایی مانگی ئەیلوول ئامانجەكانی بەدەینەهێنا، پاشان هێرشیی كردە سەر هاووڵاتیان و گوندەكان ماڵەكانیان و ژن و منداڵی كوشت، ئامانج لەو تاوانە شكاندنی مقاوەمە بوو، بەڵام نەیتوانی، چونكە مقاوەمە بەرەنگاریان بۆوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین