یونیسێف: منداڵانی غەزە ڕۆژانە ڕووبەڕووی خوێنڕشتن دەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ڕێکخراوی یونیسێف دەڵێت، "بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە منداڵان قوربانی زۆر دەدەن بەجۆرێک زیاتر لە (160) منداڵ لە ماوەی مانگێکدا لە غەزە گیانیان لەدەستداوە".

ڕۆژی هەینی (13/کانوونی یەکەمی/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، کاترین ڕەسڵ، سەرۆکی ڕێکخراوی یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا داوای کرد، "هەڵوێستی کرد سەبارەت بە منداڵانی غەزە بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆری منداڵان گیان لەدەستدەدەن".

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "جیهان ناتوانێت بێدەنگ بێت کاتێک ڕۆژانە منداڵێکی زۆر ڕووبەڕووی خوێنڕشتن، برسێتی، نەخۆشی و سەرما دەبنەوە، داوا لە هەموو لایەنە ناکۆکەکان دەکەین هەنگاوی یەکلاکەرەوە بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی منداڵان، ئازادکردنی هەموو بارمتەکان، دڵنیابوون لە پاراستنی مافەکانی منداڵان و پابەندبوون بە پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤایەتی."

"لە بەیاننامەکەدا دووپات کراوەتەوە، "بەهۆی توندوتیژییەکانی ئەم دواییانە زیاتر لە (160) منداڵ لە ماوەی مانگێکدا لە غەزە گیانیان لەدەستداوە کە دەکاتە ڕۆژانە چوار منداڵ. لە ماوەی (14) مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (14,500) منداڵ گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی (1.1) ملیۆن منداڵ لە غەزە پێویستیان بە پاراستن و یارمەتی تەندروستی دەروونی هەیە.

سەرۆکی ڕێکخراوی یونیسێف دەشڵێت، "هیچ شوێنێکی پارێزراو لە غەزە نییە، هیچ سەقامگیری و ئاسایشێک بۆ منداڵان نییە، پێویستییە سەرەکییەکانی وەک خۆراک، ئاوی پاک، پێداویستی پزیشکی و جلوبەرگی گەرمیان نییە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین