كوەیت داوای پابەندبوون لە عێراق دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (14/کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، ئەمەریکا و کوەیت داوایان لە عێراق کرد، "ڕێز لە سەروەری کوەیت بگرێت، هەردوو وڵات جەختیان لە گرنگی پابەندبوونی عێراق بە بڕیار و ڕێککەوتنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان".
ئەمەریکا و کوەیت جەختیان لە بەرپرسیارێتی عێراق کردەوە بۆ "ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کوەیت، پێویستی پابەندبوونی بەغدا بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانیان دووپات کردەوە لەوانە بڕیاری (833)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دیاریکردنی سنوور".
هەردوو وڵات پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیاری (2732)ی (2024) ئەنجومەنی ئاسایش دووپاتکردەوە کە داوا لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، "ئاسانکاری بۆ بەرەوپێشچوون بکات لەسەر کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان عێراق و کوەیت. وەک ناساندن و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی کوەیت و ئەو هاووڵاتییانەی لە (1990)وە بێسەروشوێن بوون".
سەبارەت بە ئێران، ئەمەریکا و کوەیت داوایان لە تاران کرد، "پێدانی چەک و هێرشەکان بوەستێنێت، ڕێز بگرێت لە سەروەری و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان و دوورکەوتنەوە لە دەستوەردان لە دەتێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێ".
کوەیت لە (1990) لەلایەن سەدام حوسێن داگیر کرا و جەنگی عێراق و کوەیت سەری هەڵدا دوای جەنگەکە، عێراق ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی بووەوە، گەمارۆی بەسەردا سەپێنرا و ناچار بوو زیاتر لە (52) ملیار دۆلار قەرەبوو بداتەوە بە کوەیت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment