سکرتێری گشتی ناتۆ: بودجەی پێویستمان نییە بەرەنگاری شەڕی دژی رووسیا ببینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سکرتێری گشتی ناتۆ لەلێدوانێکیدا هۆشداری دەدات لەوەی کە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بودجەی پێویست دابین ناکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دژی رووسیا ئامادەبکەن و دەڵێت، "کاتی ئەوەهاتووە هەموو هاوپەیمانان بگۆڕدرێن بۆ عەقڵیەتی سەردەمی ئێستای جەنگ."

ئەمڕۆ هەینی (13/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، مارک ڕوتێ سکرتێری گشتی ناتۆ هۆشداری دەداتە هاوپەیمانەکانی بۆ ئەوەی بودجەی پێویست دابین بکەن و رایگەیاند، "لە هەموو ژیانمدا ئێستا لەخراپترین دۆخداین، مۆسکۆ ئامادەکاریدەکات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئۆکراینا و هاوپەیمانەکەمان ببێتەوە."
سکرتێری گشتی ناتۆ داوایەک ئاراستەی وڵاتانی ناتۆ دەکات و دەڵێت، "ئێمە ئامادەنین تا چوار پێنج ساڵی تر ڕووبەڕووی رووسیا ببینەوە چونکە بودجەی تەواومان نییە، هەروەها پێویستە وڵاتانی ئەندام خەرجییەکان ئامادەکەن بۆ ئەوەی بەرگریی هاوپەیمانەکەمان بەهێزکەین بۆ دابینکردنی تۆربۆ دژی رووسیا."
ڕوتێ ئاماژە بەوەشدەکات، "مەترسییەکان بەرەو ئێمەش دێت، لەسەردەمی جەنگی سارددا ناتۆ بەگشتی (3%) بەرهەمی ناوخۆیی بۆ بەرگری دابین کردووە، ئەگەر لە ئێستادا بوجەی پێویست دابین نەکەین، لە داهاتوو باجێکی قورس دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕ، هەروەها مۆسکۆ ساڵی داهاتوو یەک لەسەر سێی بودجەی بۆ بەرگریی دابین دەکات،  کاتی ئەوەهاتووە هەموو هاوپەیمانان بگۆڕدرێن بۆ عەقڵیەتی سەردەمی ئێستای جەنگ."
لەکۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ وڵاتانی ئەندام بەڵێنیان دابوو، لەساڵی (2024)  داهاتی ناوخۆی وڵاتەکانیان لە (2%) دابین بکەن بۆ بەهێزکردنی بەرگریی هاوپەیمانیەکەیان، بەڵام هەندێک لەو وڵاتانە ناتوانن ئەو رێژەیە لەداهاتی خۆیان دابین بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین