وەزيرى دەرەوەى توركيا بەشدارى ناتۆ لە جەنگى ئۆكراينا رەت دەكاتەوە تورکیە

نوچە نێت

ئەمەريكا رێگە دەدات ئۆكراينا چەكى وڵاتەكەى دژ بە رووسيا بەكاربهێنێت بۆ بەرگرى لە سنوورەكان، هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركياش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەنقەرە رەتى كردەوە هاوپەيمانى ناتۆ بەشدارى جەنگى ئۆكراينا بكات.

هەينى (31/ئايار/2024) ماڵپەڕى (حورە) بڵاوى كردەوە، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە كۆبوونەوەى ناقەرمى وەزيرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندام لە ناتۆ رەتى كردەوە هاوپەيمانى ناتۆ بەشدارى لە جەنگى ناتۆ بكات.

هاكان فيدان لە ئاماژەى بەوەش كرد، توركيا بەرەوام دەبێت لە هاوكاريى ئۆكراينا، بەڵام ئێمەش نامانەوێت هاوپەيمانى ناتۆ بەشدارى ئەو جەنگە بكات.

سەبارەت بە پاڵپشتى كێيڤيش، وەزيرى دەرەوەى توركيا گوتى، "ئەنقەرە پاڵپشتى يەكپارچەيى خاكى ئۆكراينا و ئازادكردنى خاكەكانى دەكات، بەڵام چوونى ناتۆ بۆ ناو ئەو جەنگە ئەوە بابەتێكى ديكەيە، هۆشداريشى دا لە مەترسيەكانى فراوانكردنى ئەو ململانێيە دروستبوونى قەيرانى گەورەتر."

رۆژى پێنجشەممەى رابردوو واشنتن گڵۆپى سەوزى بۆ ئۆكرايتا هەڵكرد تاوەكوو چەكى وڵاتەكەى بۆ بەرگرى لە ناوچەى خاكێف لە سنوورەكانى لەگەڵ رووسيا بەكاربهێنێت، ئەو هەنگاوەى ئەمەريكا مەترسى ئەوەى درووستكردووە كە ناتۆ راكێشرێتە ململانێى راستەوخۆ لەگەڵ رووسيا.

سەبارەت بەو هەنگاوەى ئەمەريكا ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، رێگەپێدانەى ئەمەريكا هەنگاوێكە بەرەو پێشەوە.

لە دواى هێرشەكانى رووسيا لە سەرەتاى (2022) بۆ سەر ئۆكرينا ئەمەريكا و وڵاتانى رۆژئاوا لە چوارچێوەى هاوپەيمانى ناتۆ پاڵپشتى كيێڤ دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین