ئەردۆغان: لەڕابردوو بەخێزانی لەگەڵ ئەسەد کۆبووینەوە دەتوانم ئەمە دووبارە بکەینەوە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە دووبارە دامەزراندنی پەیوەندییە دیپڵۆماسییەکانی تورکیا و سووریا رایگەیاند، "لەرابردوو بە خێزانی کۆبووینەوە ناتوانم بڵێم دووبارە ئەوەی ناکەمەوە."

ئەمرۆ هەینی (28/حوزەیران/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی سەردانی بۆ مزگەوتی عەلی سەبارەت بە دووبارە دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا وتورکیا گوتی، "بۆ دووبارە دامەزاندنی هیچ هۆکارێک نییە، چۆن لەرابردوو بەیەکەوە پەرەمان بە پەیوەندییەکانمان دەدا بەهەمان شێوە بەیەکەوە هەنگاو دەنێین." 

سەرۆکی تورکیا لەوکاتەی باسی سەرۆکی سووریا دەکرد بە "بەرێز ئەسەد" ناوی برد، هەروەها راشیگەیاند، "هەرگیز بەرامبەر بە سووریا نیگەرانییەک و ئامانجێکمان نییە بۆ ئەوەی دەست لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە وەردەین." 

ئەردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەشار ئەسەد گوتی، "لە رابردوو هەوڵماندا پەیوەندییەکانمان بە زیندووی بهێڵینەوە، هەتا ئەو ڕادەیەی کۆبوونەوەی خێزانیمان ئەنجامدا و ناتوانم بڵێم شتێکی وا بەیانی ڕوونادات لەوانەیە دووبارە ببێتەوە." 

لەدوای ئەوەی چەندین جارە سەرۆکی تورکیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی سووریا، بەڵام ئەو لەبەرامبەردا مەرجی داناوە دەڵێت، دەبێت تورکیا هێزەچەکدارەکانی  بەتەواوەتی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین