ئیرفان ئاکتان: لەوانەیە بەیانی پێشهاتێکی گرینگ ڕووبدات و ئۆجەلان لێدوانێک بدات تورکیە

نوچە نێت

تادێت داواکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی جەهەپە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەڵان لێدوانی جیاواز بەدوای خۆیدا دێنێت، ئیرفان ئاکتان ڕۆژنامەنووس  و نووسەر رایگەیاندووە، "ئەگەری هەیە بەیانی چەند پێشهاتێکی گرینگ و نوێ ڕووبدات و ئۆجەلان لێدوانێک بدات."

ئەمڕۆ سێشەممە (2024/10/22) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەنوسێکی تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و داواکەی سەرۆکی مەهەپە لە سەرۆکی پەکەکە لە بەرنامەیەکدا چەند ئەگەرێک دەخاتەڕوو  و دەڵێت، "بەپێی ئەو گۆرانکارییانەی ئەمڕۆ ڕویداوە لەوانەیە بەیانی پێشهاتێکی نوی ڕووبدات من هیچ زانیارێکم نییە، بەڵام کەسایەتێکی سیاسی کورد پێی راگەیاندووم بەیانی پێشهاتێکی گرینگی دیکە ڕوودەدات."

ئیرفان ئاکتان ئاماژە بە لێدوانە مێژوویەکەی باخچەلی دەکات و دەڵێت، "بەیانی دەنگدانەوەی زیاتری دەبێت و لەوانەیە چەند پێشهاتێکی نوێ ڕووبدات، لەوانەش ڕەنگە حکوومەتی تورکیا لێدوانێکی تر بدات یان لێدوانێک لە قەندیلەوە بێت، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ هەڵوێستێکی گشتگیریان رانەگەیاندووە، یاخود ئۆجەلان لێدوانێک بدات."

سری ساکیک جێگری دەم پارتی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "لەئێستادا قسەکەی باخچەلی لە بارودۆخێکی گونجاوە، پێویستە لێکدانەوە هێما بۆ قسەکانی بکرێت و سەبارەت بە قۆناغەکانی دانوستان و پێداگیری و ڕەتکردنەوە، ئێمە دەتوانین بەم شێوەیە هەنگاو بنێین و بە قسەکردن هەمو وکێشەکانمان چارەسەربکەین، هەروەها هیچ سەرسورمان نەبووم لە داواکەی باخچەلی بۆ ئۆجەلانی، لە رۆژانی داهاتوو بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێشهاتی زۆر گرینگ ڕوودەدات و دەبینین و چاوەروان دەکەین." 

هاندە فرات، ڕۆژنامەنوسی تورکیا لەپۆستێکدا لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی رایگەیاندووە، "ماوەیەکی زۆرە عومەر ئۆجەلان داوای کردووە سەردانی ئۆجەلان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا لێدوانێکی فەرمی نەدراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییەی دەستمان کەوتووە رێگە بەسەردانەکی دراوە چاوەروان دەکرێت لە داهاتووەیەکی زۆر نزیکدا سەردانەکە ئەنجام بدرێت."

لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆکی گشتی مەهەپە لە کۆبوونەوەی پارتەکەی داوایەکی ئاراستەی حکوومەتی تورکیا کردوو و رایگەیاند، پێویستە گۆشەگیریی سەر ئۆجەڵان هەڵبگیرێت و رێگەی پێبدرێت لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی دەم پارتی بڵێت کۆتایی بە تیرۆر هاتووە و رێکخراوی پەکەکە هەڵوەشایەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین