دەولەت باخچەلی: با ئۆجەلان بێتە پەرلەمانی تورکیا قسەبکات شیکاری

نوچە نێت

ئامادەکردنى: دنیا ئەحمەد

لە ماوەى رابردوو، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتى نەتەوەیى تورک (مەهەپە) داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد رێکخراوەکەیان تەسفییە بکەن، ئەمڕۆش داوایەکی تری ئاراستەی سەرۆکی پەکەکە کردوو رایگەیاند، "با گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و بابێت لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی گروپی دەم پارتی قسەبکات و  بەدەنگی خۆی هاوار بکات و بڵێت تیرۆر کۆتایی هاتووە و رێکخراوی پەکەکە هەڵوەشایەوە." 

ماڵپەڕی (بیرگونبڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی، مەهەپە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی داوایەکى ئاراستەی حکومەتی تورکیا کرد و رایگەیاند، "با گۆشەگیری سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و بێت لە کۆبوونەوەی گروپی دێم پارتی قسە بکات و هاواربکات  تیرۆر کۆتایی هاتووە و هێزی چەکداری پەکەکە هەڵوەشایەوە." 

سەرۆکی گشتی مەهەپە ئاماژە بەوە دەکات، "ئەگەر ئۆجەلان بتوانێت بە حیکمەت و ئیرادەوە ئەوە بکات پێویستە ئێمەش بەرامبەر بەو هەڵوێستەی ڕێسای یاسایی بەکارهێنانی مافی هیوا دابنێین و بتوانێت سوود لەو یاسایە وەربگرێت، هەروەها پرۆسەی ئاشتی نە لە قەندیلە و نەلە ئەدیرنەیە، بەڵکوو لە ئیمرالیە و درێژبۆتەوە بۆ ناو دێم پارتی ئەم کێشە کۆن و قورسە دەبێت بەتەواوی لە تورکیا کۆتایی پێبهێنرێت و ئێمەش ئامادەین."

باخچەلی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "کە چارەسەی ئەو کێشەیە دەبێت بەبێ هیچ کێشانێکی هێڵی ئەستوور و لەنێوان هەروولا و دروستکردنی دیوار و بەکارهێنانی چەک و چارەسەر بکرێت چونکە هاووڵاتیانی تورکیا و برا کوردەکانمان تاوەکو ئێستا نەگەیشتونە گەشەپێدانی مرۆیی و خۆشگوزەرانی و ئارامی و ئاسایشی خۆیان کە شایستەی ئەوان بێت، ئێمە و کورد وەک کێشەیەک نابینین ئەوەی ئەو قسەیەش دەکات پروپاگەندەی دروستکردووە بەڵکو ئەمە درۆیە."

لەدوای ئەو داواکارییەی باخچەلی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پشتیوانی داواکەی سەرۆکی مەهەپەی کردوو رایگەیاند، "هاوپەیمانی گەل ئەو پەنجەرە مێژوویەی کە وەک هەل و دەرفەتێک بۆ پرسی کورد کردیتیەوە نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی تاکە کەسی، چونکە دەبێت هەموو لایەک بزانێت هیچ شوێنێک لە داهاتووی تورکیا بۆ تیرۆر نییە، دەبێت گوێ نەدرێتە حکومەت و ئۆپۆزسیۆن گرینگی زیاتر نەدرێتە ململانێی لایەنەکات." 

لەلایەکی تر ماڵپەڕی (NTVبڵاوى کردەوە، تولای هاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی دێم پارتی وەڵامی داواکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دەداتەوە و دەڵێت، "ئەگەر دەیانەوێت سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنەوەی ئاشتی و گفتوگۆ هەبێت دەبێت سەرەتا گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستبەجێ هەڵبگیرێت، هەروەها ئێمە ئامادەین دەستپێشخەری بکەین بۆ ئاشتییەکی سەربەرز و شەرەفمەندانە، گفتوگۆی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن سەرۆک عەبدوڵڵا ئۆجەلانە کە لەئێستادا لە ئیمرالی لەژێر گۆشەگیرییەکی زۆر تونددایە."

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە سەبارەت بەو لێدوانەی باخچەلی رایگەیاند، "ئێمە چاوەروانیمان لەو کەسانە نەدەکرد کە ئەو جۆرە بانگەوازانە بکەن، ئەمە شتێک نییە کە ئێمە ڕەتی بکەینەوە دیارە ماوەیەکە لەپشت دەرگا داخراوەکان چەند گفتوگۆیەک هەیە، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت هەنگاوی دروستە بۆ بەرژەوەندی هەموو تورکیا، هەربۆیە جەهەپە لەبەردەم ئەم بابەتە هەرگیز نابێتە بەربەست."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین