وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانى تورکیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە سێیەمین کۆبوونەوەی پلاتفۆرمی هاوکاری ناوچەیی قەفقازی باشوور گەیشتە ئەستەمبۆڵ و کە ئەم ساڵ تورکیا میوانداری کۆبوونەوەکە دەکات.

ئەمڕۆ هەینی (18/تشرینی یەکەم/2024)ماڵپەڕی (Turkiye) بڵاویکردەوە، دوێنێ وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە تورکیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی (3+3) کە وڵاتانی تورکیا و ئەرمینیا و ئەزەربایجان و رووسیا و ئێران تێدا بەشدارن. 

ئەمڕۆ سێیەمین کۆبوونەوەی پلاتفۆرمی هاوکاری ناوچەیی قەفقازی باشوور لە ئەستەمبۆڵ  بەرێوەدەچێت بە سەرپەرشتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کە تورکیا خاوەندارییەتی دەکات و وەزیرانی دەرەوەی هەرچوار وڵات لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبن.

لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەنگاوانە دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە لەبڕی شەڕ و ململانێ، هەروەها تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە جەخت لە پڕۆژەی هاوکاری کۆنکرێتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکڕێت، هەروەها لە کۆبوونەوەکە باس لە دانوستاندنەکانی پەیمانی ئاشتی لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەکرێت کە تورکیا پاڵپشتی دەکات.

لەنێوان هەرچوار وڵات بەیاننامەی هاوبەش پەسەند دەکرێت و لەبەیاننامەکە جەخت لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرچوار وڵات و ناوچەکە بەرێگەی دانوستاندن دەکرێتەوە، وە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێی سیاسی ناوچەکە و رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆی سیاسی و پێشێلنەکردنی سنوورەکان و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و زیادکردنی هاوکارییە ئابووریەکان دەکرێت.

یەکەم کۆبوونەوەی پلاتفۆرمی هاوکاری ناوچەیی قەفقازی باشوور لە ساڵی (2021) لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەرێوەچوو، دووەم کۆبوونەوە لە ساڵی (2023) لەتارانی پیتەختی ئێران بەرێوەچوو، ئەم ساڵ لە ئەستەمبۆڵ بەرێوەدەچێت، کۆبوونەوەیە لەسەر دەستپێشخەری  رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان دامەزا لە دوای شەڕی قەرەباخ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین