ئۆزگور ئۆزێل لەدوای سەردانیکردنی دەمیرتاش: نابینە ڕێگر لەبەردەم چارەسەری پڕۆسەری ئاشتی تورکیە

نوچە نێت

ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانی ئەدیرنە کرد، پێش سەردانە پارێزەرەکانی دەمیرتاش ئەو یاداشتنامەی لەسەر دۆخی ژنان کە نووسیبووی ڕادەستی سەرۆکی جەهەپەیان بوو.

دووشەممە (2024/10/21) ماڵپەڕی (بیرگونبڵاوی کردەوە، سەرۆکی جەهەپە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندان کرد، ماوەیەکە دەمیرتاش یاداشتنامەیەکی لەسەر توندوتیژی و کوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان نوسیبووی و پێش سەردانە پارێزەرەکانی دەمیرتاش یاداشتنامەکەیان رادەستی ئۆزێل کرد.

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دەمیرتاش سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، ئەگەر تورکیا دەیەوێت پرۆسەی چارەسەری ئاشتی دەست پێبکات و بەسەریا زاڵ بێت و ئەوانیش چەک دانێن، ئێمەش بە هێز و دیموکراسی و بەیەکەوە هەنگاو بنێین، لێرەدا ناتونین ئەکتەرێکی گرینگی وەک سەڵاحەدین دەمیرتاش پشگوێ بخەین و گرینگی پێنەدەین و نابێت لەم پرۆسەیە تەنیا بەرژەوەندی و کەسی و سیاسی لەبەرچاو بگیرێت دەبێت بەرژەوەندی نیشتیمان لە پێشەوە بێت، ئێمە بە وردی بەدواداچون ئەو پرۆسەیە دەکەین  و داوای دڵسۆزی دەکەین و رێگرنین."

ئۆزێل سەبارەت بە ناوەڕۆکی یاداشتنامەکەی دەمیرتاش دەڵێت، "دەمیرتاش لەیاداشنامەکەیدا جەخت لە زۆربونی کوشتنی ژنان و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دەکات و داواش دەکات سەرەتا خۆی و پیاوان بیروباوەریان بەرامبەر بەو بابەتە بگۆرن، هەروەها داواش دەکات هەموو لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمان و دەزگای دادوەری و رێکخراو حکومی و ناحکومییەکان چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە بدۆزنەوە."

سەرۆکی جەهەپە باسی لە چەند پێشنیارێکی دەمیرتاش کردوو گوتی، "دەمیرتاش داوا دەکات، پێویستە ڕێککەوتنی ئەستەمبۆڵ کە تایبەتە بە مافەکانی ژنان دووبارە واژۆبکرێتەوە و کۆتایی بە ئازادکردنی تاوانبارانی کوشتنی ژنان بهێنرێت و پێویستە بەزووترین کات دامودەزگاکانی حکوومەت بەرامبەر بە کوشتن و توندوتیژی ژنان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جددیان هەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین