سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هیوایەک بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا
نوچە نێت
ئامادەکردنى: دنیا ئەحمەد
رۆژى (17/تشرينى يەکەم/ 2024) سەرۆک نێچیرڤان سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن وەزیری دەرەوە و بەبرسانى دیکەى تورکیا پێشوازیێکی گەرمی لێکرا دوای نیوەڕۆش لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە."
سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەنگدانەوەى زۆرى لە راگەیاندنەکانى تورکیا هەبوو، بەشى تورکى ماڵپەڕى دەنگی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتێکدا باس لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی ئاشتی نوێ لە تورکیا دەکرێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێکی لەناکاو گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن هاکان فیدان و ئیبراهیم کاڵن، پێشوازی لێکرا، دواتر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا کۆبوونەوە، زۆرێک لە میدیاکانی تورکیا سەبارەت بەو سەردانەی سەرۆك نێچیرڤان سەرۆکی هەرێمی كوردستان دەڵێن، سەردانەکەی سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە کە باس لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی نوێ بۆ چارەسەری پرسی كورد دەکرێ، هەروەها ئەو سەردانەش پەیوەستە بەو پرۆسەیە.
هەرچەندە کۆبوونەوەکە بەڕووی ڕۆژنامەنووسان داخراو بوو، بەڵام سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی كوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە، "لە کۆبوونەوەکە بیروڕاکان لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق و هاوکاری لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕکراون، هەروەها پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرژییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و ڕێگەی گەشە و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری کێشەکان و دۆسیەی پەنابەران و پەیوەندییە بازرگانییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و بەغدا گفتوگۆى لەسەر کراوە."
لە بەشێکى دیکەى راپۆرتەکە هاتووە، باس لەوە دەکات، کە دووبارە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرینگی دەبێت لە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی نوێ، ئەمبرین زەمان ڕۆژنامەنوس و نووسەر ڕایگەیاندووە، "پێشتر سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێوەندگیری لە نێوان مەزلوم کۆبانی و تورکیا کردووە، بەڵام بەهۆی هەڵوێستە توندەکانی تورکیا پڕۆسەکە سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام بارودۆخی ئێستا جیاوازە، زەمان لە نووسینەکەیدا دەڵێت، "ژینگەکە ئەمجارە بۆ ڕۆڵی نێوەنگیریی بارزانی لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زۆر جیاوازە."
دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، سەبارەت بە سەردانەکەی رۆڵى سەرۆکى هەرێم بۆ جارى دووەم لە پڕۆسەی ئاشتی پرسیارى لە بەرپرسانی هەولێری ئەوانیش نە ڕەتیان کردۆتەوە نە بە پشتڕاستیشیان کۆدۆتەوە.
سێدات یورتاش، پارێزەر و جێگری سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی دیجل لە دیاربەکر بە بەشى تورکى دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "تورکیا دواجار تێدەگات هیچی دەستناکەوێت لەوەی چیتر پرسی چارەسەری کورد دوابخات، تورکیاش بەهۆی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیەوێت چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە، لێرەدا نێچیرڤان بارزانی و حکومەتی هەرێمی کودستان دەتوانن ڕۆڵێکی بەرچاو و گرینگ ببینن لەم پڕۆسیەدا، نێچیرڤان بارزانی وەک نوێنەر و کاراکتەرێکى گرینگی کورد و خاوەن ئیدارە و پێگەی دەستووری دەتوانێ هەنگاوی باش بنێێت، لەلایەکی دیکەوە هەندێک زانیاری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەیە باس لەوە دەكەن، کە گوایە دانوستاندنەکانی تورکیا و مەزلوم کۆبانی لەسەر چەند پرسێک ئەنجامدراوە، بەڵام نەگەیشتونە رێککەوتون، بەڵام لە ئێستادا هەلومەرجی جیاواز لەئارادایە، ئەگەر دوێنێ دانوستاندنەکان سەرکەوتونە بوو، مانای ئەوە نییە ئەمڕۆ یان سبەی هیچ هەنگاوێک نەنرێت و هیچ دەستکەوتێک بەدەست نەهێنرێت."
ماڵپەری (گەل) ئاماژەی بە سەردانەکەی سەرۆکەنێچیرڤان بارزانی کردووە و رایگەیاندووە، لەدوای ئەو پێشهاتە جیاواز و خێرایانەی لە ناوچەكە وو توركیا هاتۆتە ئارا، ئەو پرسیارە دەکرێت، “ئایا پرۆسەی چارەسەری ئاشتی دەست پێداکاتەوە؟ لەوکاتەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتۆتە تورکیا.
ماڵپەری (کرۆنۆس) لەهەواڵێکدا سەردانەکەی بە ناونیشانی "سەردانەکەی بارزانی لەکاتێکی گرنگدا" ناو دەبات و راشیانگەیاندووە، ئایا مۆدێڵێکی نوێی بۆ چارەسەری ئاشتی پارتی دیموکراتی کوردستانە؟
مورات یێتکین ڕۆژنامەنوس و نووسەر سەرنج دەخاتە سەرسەردانەکەی دوێنێی سەرۆک بارزانی بۆ ئەنقەرە و دەڵێت "لە كاتێكدا پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا دەستپێدەکات" و بەهۆی ئەو سەردانە چاوەروانییەکان لەسەر ئەو پرۆسەیە لەزیادبووندایە.
یێتکین سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە (16)ـی ئۆکتۆبەر بە گرینگ ناو دەبات و دەڵێت هاوتایە لەگەڵ "داواکاری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کە داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەڵان سەرۆکی پەکەکە کرد، داوا لە رێکخراوەکەی بکات لە پەرلەمانی تورکیا چەک دانێن و ڕۆژێک پێش ئەو داواکاریەی باخچەلی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی مەهەپە راگەیاند، کە دەستی بۆ دێم پارتی درێژکردەوە."
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژە بەوەش دەکات، "لێرەدا دوو پرسیار دروست دەبێت ئایا دەکڕێت سەرۆک نێچیرڤان بارزانی یان بنەماڵەی بارزانی بەشداربن لەو بەرنامەیەی کە ئەردۆغان و باخچەلی دایان ڕشتووە بۆ چارەسەری پڕۆسەی ئاشتی؟، پرسیاری دووەم ئەوەیە هیچ کەسێک لەم پرۆسەیە بەنهێنی لەگەڵ ئۆجەڵان کۆبووەتەوە؟، کەسێک لە دێم پارتی یان پارێزەرەکانی؟ ئایا لەوبارەیەوە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ بەغدا و هەولێرکراوە؟.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment