ئەردۆغان داوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەشدار ئەسەد دەكات تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا دەڵێت، "داوامان لە پۆتین کردووە هەنگاوێکی جددی بنێت تاوەكو بەشار ئەسەد وەڵامی بانگەوازەکامان بداتەوە بۆ ئەوەی کۆببینەوە."

ئەمڕۆ هەینی (2024/10/25) ماڵپەڕی (Turkiye) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی بریکس لە کازانی پایتەختی تەتارستان لەکاتی گەرانەوەی بەڕۆژنامەوانی راگەیاند" ماوەیەکی زۆرە باس لە کۆبوونەوەی ئێمە و بەشار ئەسەد دەکرێت، لەدوای ئەو دیدارەمان لەگەڵ بەرێز ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا چاوەڕوان دەکەین کە ئایا پێشهاتێکی نوێ و دۆخێکی نوێ لەوبارەیەوە چاوەروان دەکرێ؟"

ئەردۆغان سەبارەت بە بانگەوازەکەیان بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ ئەسەد راشیگەیاند، "لەسەرەتای پڕۆسەی ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا رامانگەیاندووە لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریان و هەمیشە جەختمان لە دامەزراندنی ئاسایش و ئارامی و دادپەروەری داوسێکەمان کردۆتەوە، ئەو هەڵوێستەمان بۆتە رێگایەک سەرەتا بۆ پاراستنی سنوورەکانمان و دواتریش ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان لەناو خاکی سووریا، بەداخەوە تورکیا بۆتە ئەڵقەیەکی ئاگر ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سنوورەکانمان تەسکتر و هەڕەشەکانی سەرمان زیاتر دەبێت، ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئیدارەی سووریا سوود لەم دەرفەتە ببینێت کە بۆمان ڕەخساندوونە و تێبگات پەیوەندییەکانمان بە دڵسۆزانە ئاسایبکەینەوە و بەوجۆرە هەنگاو بنێین."

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "هیواخوازم لە قۆناغی داهاتوو هەنگاوی جدیدتر بنێین بۆ ئاساییکردنەوەی تورکیا و سووریا بونیادی بنێین، چونکە لە ناوچەکە ناسەقامگیرییەکی زۆر هەیە، هەندێک کەس نییەتی خراپیان هەیە لە سووریا کۆبوونەتەوە وەک مێش هەنگین، تاکە ڕێگا بۆ بڵاوەپێکردنیان دەبێت ئاوێکیان پێداکەین و ئەو ناوچانە بکەین بە باخچەی گوڵەبەڕۆژە."

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی رووسیا لەسەر سووریا ئەردۆغان گوتی، "هەموو لایەک درکی بەوەکردووە، کە رووسیا کاریگەرییەکی باشی بەسەر ئیدارەی سووریا هەیە، لەم دیدارەدا قسەمان لەگەڵ پۆتین کرد سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا و دیدگای و بابەتی ئێمە، داواشمان کرد هەنگاوی جدیدتر بنێن بەرامبەر بە ئیدارەی سووریا بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازەکانمان، ئایا پۆتین چ داواکارییەک لە ئەسەد دەکات بۆ کۆبوونەوەمان؟ لەئێستادا وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ کات بەجێدەهێڵین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین