تورکیا ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشكرنە سەر چەند ناوچەیەكی عێراق و سووریا تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دووپاتی هێرشەکانی کردەوە بۆ عێراق و سووریا، ئاشکرای کرد، "(32) شوێنیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان، هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت".

ڕۆژی پێنجشەممە (24/تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، "هێزەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانیدا لە عێراق و سوریا (32) ئامانجی پێکاوە، ئۆپراسیۆنەکە بەپێی مافی ڕەوای بەرگری لە خۆیان ئەنجامدراوە کە لە ماددەی (51)ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرچاوەی گرتووە".

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، "هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە ئیرادەوە لە پێناو مانەوە، ئاسایشی وڵات و گەلەکەماندا بەردەوام دەبن".

لە لایەکی ترەوە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "تورکیا بەبێ جیاوازی و بێ پاساو ناوچەکانمان بۆردومان دەکات، ناوەندە مەدەنی، خزمەتگوزارییەکان و تەندروستییەکان دەکاتە ئامانج کە تاوانی جەنگە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاشیگەیاند، "ئێمە بەردەوام ئامادەیی خۆمان بۆ دیالۆگ نیشان داوە، جەخت لەوە دەکەینەوە هێزەکانمان ئامادەن بەرگری لە گەل و خاکەکەمان بکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین