پەكەكە ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی هێرشەكەی ئەنقەرە بڵاوكردەوە تورکیە

نوچە نێت

باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان بەرپرسیاریەتی هێرشكردنەكەی ئەنقەرە بۆ سەر ناوەندی (TUSAŞ) گرتە ئەستۆ و دەڵێت، "ئەم چالاکییە پێش ماوەیەکی زۆر پلانی بۆ دانراوە و هیچ پەیوەندی بە رۆژەڤی سیاسیی ئەم مانگەوە نییە کە لە تورکیادا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".

ئەمڕۆ هەینی (25/تشرینی یەكەم/2024) ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە سەر بە كرێكارانی كرێكارانی كوردستان ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "چالاکی فیدایی 23-10-2024، لە کاژێر 15:30ـی ئەنقەرە" لە بەرامبەر ناوەندی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لەلایەن تیمێکی "سەربەخۆ"ی هێزی نەمرانەوە کراوە.

ناوەندی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوە دەكات، "ئەم چالاکییە لەلایەن هاوڕێیانمان (مینە سەڤژین ئالچیچەک ناسراو بە ئاسیا عەلی، عەلی ئۆرەک ناسراو بە رۆژگەر هێلین)ـەوە کراوە".

 ڕۆژی پێنجشەممە هێرشكرایە سەر سەر توساش، كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی فڕۆكە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەر بەرهەمدەهێنێت، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا  رایگەیاند، (5) کەس کوژراون و (22) کەس بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین