دەم پارتی: بەیەک سڵاو پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستپێناکرێ تورکیە

نوچە نێت

گولستان کۆچیگیت، جێگری فراکسیۆنى دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "ناکرێ بە نزیک بوونەوەیەک و قسەیەکی نەرم هۆکارێک بێ بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی، بۆ چارەسەرکردن بوێری و هەنگاوی جددی دەوێ."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/تشرينى يەکەم/2024) ماڵپەری (ئیندیپێنتبڵاویکردەوە، ماوەیەکە لە نێو میدیاکانی تورکیا باس باسی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی یە لەنێوان کورد و دەسەڵاتدارانی تورکیا، لەدوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی  نەتەوەیى تورک (مەهەپە) لە پەرلەمانی تورکیا لە پەرلەمانتارانی دێم نزیک بۆوە و دەستی بۆ درێژکردن و سڵاوی لێکردن، گولستان کۆچیگیت ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە، "قسەی ئەرێنی و نەرم و سڵاوێک نابێتە هۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئەم پرۆسەیە پێویستی بە بوێری و هەنگاوی جددیە بۆ چارەسەرکردن."

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە ئەوەی باسی لێوەدەکەین کێشەیەکی (100) ساڵەیە لەنێوان دەسەڵاتدار و کورد، هەموو لایەکیش زۆرباش دەزانێ ململانێیەکی (40) ساڵە لە شوێنی خۆی بە پەیامی نیازپاکی و هاوبەش ئەو کێشەیە چارەسەرنابێ، لەم پرۆسەیەدا تورکیا ئەزمونێکی باش و کۆنی هەیە ناتوانین بڵێین پرۆسەیەکی نوێ دەستپیدەکات دەبێ ئەم پرسیارە لە ئەکپارتی بکرێ وە لە داهاتوو هەنگاوەکان ببینین."  

کۆچیگیت هەلوێستی پارتەکەی بەرامبەر بەو پرسە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ئێمە ناتوانین بڵێین لێرەدا پرۆسەی ئاشتی دەستپیدەکات چونکە مەرج و ئاماژەکانمان نەبینیوە، هەروەها لەڕووی قسەکانی ئەوان رژێمێکی نائاساییمان هەیە دەبیت ئاواش ببینین لەئاستی کردار جێبەجێی بکەن، هەتاوەکو پرۆسەیەکی یاسای گشتگیر نەبێ وە هەنگاوی جددی نەنرێ لە دۆسیە گرینگەکان بۆ نموونە تاوەکو پەرلەمانتار جان ئەتەلای ئازاد نەکرێ و دۆسییەی پیلانگێری سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ نەهێڵدرێ، ئەوکات بیردەکەینەوە لەم پرۆسەیەدا هەنگاوی نوێ نراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین