هەمووارى دەستوور تەوەرى گرنگى كۆبوونەوەى ئەردۆغان و سەرۆكى جەهەپە بوو
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (12/ حوزەيران/ 2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى توركيا لەگەڵ سەرۆكى جەهەپە گفتوگۆيان لەسەر دەستوورى نوێ و زيادكردنتى و مووچە و پرسى سەرۆك شارەوانييە كوردەكان كرد.
هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر داهاتەكانى ناوخۆ و گرانى و دامەزراندنى فەرمانبەران لە پيشە جۆراوجۆرەكان، لە پێش هەموويانەوە مامۆستايان، هەروەك گفتوگۆ لەسەر چاوپێكەوتن لە دامەزراندنى حكومى زيندانيانى رووداوەكانى جيزى كرا.
لەو كۆبوونەوە ئۆزگور داواى لە ئەردۆغان كرد كەمترين مووچە لە مانگى تەمووز بۆ (17) هەزار ليرە بەرز بكاتەوە، سەرۆكى توركيا جەختى لەسەر ئەوەكردەوە خۆيان لە هەر هەڵوێست و بڕيارێك دەپارێزن كە ببتە هۆى زيانگەياندن بەو بەرنامەى كە بۆ دابەزاندنى هەڵاوسان گيراوەتەبەر.
ئەردۆغان بە سەرۆكى جەهەپەى راگەياندووە، ئەگەر حزبەكەى دەيەوێت ئەوا محەمەد شيمشەك، وەزيرى گەنجيە و دارايى دەنێرێتە لايان بۆ ئەوەى زانيارى زياتريان لەسەر رێكارەكانى رێگرى لە هەڵاوسان بپێ بدات.
دەربارەى دياريكردنى قەيوم لەسەر شارەوانى سەر بە دێم پارتى ئەردۆغان گوتوويەتى، هەر سەرۆك شاراوەكانييەك بەبێ جياوزى حزبى خزمەتى گەل بكات پاڵپشتى دەكەم، بەڵام جگە لەوە رێگە بەو سەرۆك شارەوانيانە نادەم دەسەڵاتەكەيان دەقۆزنەوە.
ئەردۆغان داواى لە ئۆزگور كردووە بەشدارى ئاهەنگەكانى پەنجا ساڵەى ئۆپراسيۆنى ئاشتى لە قوبرس بكەن.
دوێنێ سێشەممە دواى (18) ساڵ سەرۆك كۆمارى توركيا سەردانى پارتى گەلى كۆمارى كرد و لەگەڵ سەرۆكى نوێى ئەو پارتە كۆبووەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment