دەم پارتی: ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە (2019) لە سایەی ئێمە لە ئەستەمبۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا تورکیە

نوچه‌ نێت

مەرال دانش بێشتاش، كانديدى دەم پارت بۆ شارەوانی ئەستەمبۆڵ رەخنە لە لێدوانێکی سەرۆکی جەهەپە دەگرێت و دەڵێت، "جەهەپە وا قسەدەکەن وەک ئەوەی ئێمە قەرزاریانین و ئەوانیش خاوەن قەرزبن، ئەگەر بێینە سەر هەق ئيمە قەرزێکمان لای جەهەپەیە و دەبێت لێیان وەرگرینەوە."

ئەمرۆ پێنجشەممە (29/شوبات/2024) ماڵپەڕی (حوریەت) بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا پێکەوە کارکردنی دەم پارت و جەهەپە بەردەوامە، وا باس دەکرێت دەم پارتی جێنسەر دەمیرکایا کاندیدى سەرۆکی شارەوانی بۆ ئیزمیت کشاندۆتەوەو پاڵپشتی جەهەپە دەکات. 

لەو چەند ڕۆژەی رابردوو کێشە دەکەوێتە نێوان هەردوو پارت، ئۆزگور ئۆزێڵ، سەرۆکی جەهەپە رایگەیاندبوو، "جیاوازییەکی زۆر لەنێوان هەڵبژاردنی ئێستا و پێشوو هەیە و هەموو هەوڵی هەدەپە بۆ ئەوەبوو ئەکپارتی بدۆرێت بێئەوەی هیچ داواکارییەکی هەبێت بەڵام لەم هەڵبژاردنە دەیەوێت هێزی خۆی پیشانی ئێمە بدا بەڵام  ئێمە بەو شتانە ناوەستین چونکە هیچ رێککەوتنێک لەنێوان ئێمەو دەم پارتی نییە." 

لەبەرامبەر ئەو قسانەی سەرۆکی جەهەپە، مەراڵ دانش بێشتاش، كادنديى دەم پارت بۆ شارەوانی ئەستەمبۆڵ رایگەیاند، "ئێمە ژێردەستی ئەوان نین لەڕووی پڵەبەندییەوە، ئەگەر سەیری هەڵبژاردنی (2019و 2023) بکەین ئێوە قەرزاری ئێمەن." 

بێشتاش ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشنیازی ئەوە دەکەم سەرۆکی جەهەپە  بە لێدوانەکانیدا بچێتەوە، وا قسەدەکەن وەک بڵێی ئەوان خاوەن قەرزن، لە هەڵبژاردنی (2019) ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە ساییەی دەنگەکانی ئێمە سەرکەوتنی لە ئەستەمبۆڵ بەدەستهێنا، دەم پارت قەرزاری کەس نییە و دەبێت قەرز وەرگرێتەوە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین