وەزیری دادی تورکیا دڵنيايى دەداتە دەنگدەرانى وڵاتەكەى
نوچەنێت
ئەمرۆ شەممە (دووى ئادار /2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، بڕیارە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە (31)ی ئادار بەرێوەبچێت، ئینان ئاکگون ئالپ، پەرلەمانتاری پارتی جەهەپە لە لێدوانێکدا رەخنە لە پارتی ئاکپارتی دەگرێت و دەڵێت، "ئەکپارتی لەو شوێنانەی جیاوازی کەمی دەنگ هەیە سەرباز و پۆلیسیان گواستەوە بۆ ئەو شوێنانە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ."
یڵماز تونج لە وەڵامی ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، "تورکیا خاوەن سیستەمێکی شەفافی خۆیەتی لە هەڵبژاردنی شارەوانی، هیچ نیگەرانییەک نییە لە ئاسایشی هەڵبژاردن."
وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، "هەڵبژاردنی تورکیا وەک نموونویەکە بۆ هەموو جیهان و دووەم وڵات نییە لە شەفافییەت وەک هەڵبژاردنی تورکیا هەروەها دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان و قەزا و دەستەی باڵای هەڵبژاردن لەژێر چاودێری دەسەڵات و دادوەرییە."
جێگەی ئاماژە پێدانە چەند رۆژێک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، ململانێکی زۆر هەیە لەنێوان پارتە سیاسیەکانی تورکیا بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی گەورە شارەوانییەکان بەتایبەت ئەکپارتی و جەهەپە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment