تورکیا دوو کەشتی هێزی دەریایی کەناراوەکانی لوبنان دەكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، لەسەر داواکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو هاووڵاتیە تورکانەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گیریان خواردووە و داوایان کردبوو بگەرێنەوە وڵاتەکەیان، هەر ئەمڕۆ دوو کەشتی هێزی دەریای گەیشتە کەناراوەکانی بەیروت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، "شەش کەشتی هاوکاریمان ناردووە بۆ لوبنان نزیکەی (300) تۆن کەرەستەی جیاوازی هاوکاری مرۆیی هەڵگرتووە و دەگەیەندرێتە دەستی برا و خەڵکی لوبنان."
لەلایەکی تر باڵیۆزخانەی تورکیا لەبەیروت رایگەیاندووە، پڕۆسەی گەرانەوەی هاوڵاتیان بەرێگەی دەریاییەوە دەستیپێکردووە، هەروەها ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت بەرێگەی ئاسمانی بگەرێنەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
بەهۆی سەرهەڵدانی ئەو شەڕە لە لوبنان نزیکەی (14) هەزار هاووڵاتی تورک داواکاری گەرانەوەیان لە بالیۆزخانەی بەیروت پێشکەش کردووە، ڕۆژی چوارشەممە دوو هەزار هاووڵاتی لەبەندەری تەرابلوس بەرێگەی دەریایی دەگەرێنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment