دەنگدەرانى کورد لە ئیستەنبوڵ داواى کاندیدکردنى خێزانى دەمیرتاش دەکەن تورکیە

نوچه‌ نێت

بەگوێرەى راپرسییەک دەنگدەرانى کورد پاڵپشتى کاندیدکردنى باشاک دەمیرتاش، خێزانى سەڵاحەدین دەمیرشتان، هاوسەرۆکى پێشووترى هەدەپە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (22/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (زەمانى تورکى) بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى راپرسییەکى دامەزراوەى راویست بۆ لێکۆڵینەوە ئاشکراى کردووە، دەنگدەرانى کورد لە ئیستەنبۆڵ پاڵپشتى خێزانى دەمیرتاش دەکەن.

بەگوێرەى راپرسییەکە سێ لەسەر چوارى دەنگەدرانى پارتى یەکسانى و دیموکراتى گەلان لە ئیستەنبوڵ پاڵپشتى باشاک دەمیرتاش دەکەن.

دەربارەى رێژەى ئەو کەسانەش لە راپرسیەکە هاتووە، ئەوانەى لە ئیستەنبوڵ پاڵشتى خێزانى سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەن، رێژەکەى لە (34.3%.) دەنگەکانى ئەو راپرسییەى بەدەستهێناوە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنى دووەمى دەنگدەرانى کوردیش، بریتییە لە سرى سوریا ئۆندەر، لە ناوەندی سێیەمیش لە راپرسییەکە داوا کراوە عوسمان بایدەمیر خۆى کاندید بکات بۆ سەرۆکى شارەوانى دیاربەکر.

لە (25٪) دەنگدەرانى کورد دژ بەوەن دەمپارتى هیچ کاندیدێکى بۆ ئیستەنبوڵ هەبێت، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامى پاڵپشتى ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ کاندیدى پارتى گەلى کۆمارى و سەرۆکى ئێستاى شارەوانى ئیستەنبوڵ.

لاى خۆشییەوە باشاک دەمیرتاش جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەگەر دەمپارتى داواى لێ بکات، ئەوا خۆى بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکات.

بڕیارە لە کۆتایى مانگى ئادارى ئەمساڵ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە تورکیا بەڕێوە بچێت، بەهێزترین ململانێش لەسەر پۆستى شارەوانى ئیستەنبۆڵ و ئەنقەرەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین