نێردەى ئەمەريكا بۆ يەمەن: ئێران و حزبوڵا هاوكارى حووسييەكان دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

تيم كيندەركينگ، نێردەى ئەمەريكا بۆ يەمەن جەخت لەبەردەم ئەنجوومەنى پيرانى وڵاتەكەى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، چالاكوانانى ئيران و حزبوڵاى لوبنانى لە يەمەن بۆ هێرشكردنە سەر كەشتييەكان هاوكارى حووسييەكان دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/شوبات/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، نێردەى ئەمەريكا بۆ يەمەن لەبەردەم ئەنجوومەنى پيران ئاشكراى كرد، ئێران ئامادەكارى و ئاسانكارى بۆ هێرشەكانى حووسيەكان دەكات بۆ سەر ئەو كەشاتيانەى لە دەرياى سوور تێدەپەڕن.

ليندەركينگ لە بەشێكى ديكەى قسەكانى رايگەياند، راپۆرتە گشتييەكان ئاماژە بەوە دەكەن ژمارەيەك چالاكوانى ئێرانى و لوبنانى لە ناو يەمەنەوە پاڵپشتى هێرشى حووسيەكان دەكەن.

ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، كە ناتوانێت بيرى بۆ ئەوە بچێت گەلى يەمەن ئەو ئێرانيانەى لە وڵاتەكەيان دەوێت، بۆيە پێويستە ئەوە بوەستێندرێت.

ليندەركينگ پێى وايە، لەگەڵ گەيشتنى جۆ بايدن بۆ كۆشكى سپى وەڵامى ئەو گرووپە ياخيبووە نەدراوەتەوە، بۆيە لە هێرشەكانيانبەرەدەواميش دەبن، لە هەمانكاتيش بە ئاشكرا گوتوويانە، تا جەنگى غەزە نەوەستێت هێرشەكانمان راناگرين.

لە ماوەى رابردوو ئەمەريكا چەند جارێك هێرشكردە سەر حووسييەكان، بەڵام بەشێك لە ئەندامانى ئەنجوومەنى پيران لە ديموكراتەكان گومانيان ئاستى سەركەوتنى هێرشەكان هەيە.

حووسيەكان بەهۆى مەزهەبەكەيان پەيوەنديان لەگەڵ هەريەك لە ئێران حزبوڵاى لوبنانيەوە بەهێزە، ئەوەش واى كردووە، بەردەوام ئەو دوو لايەنە هاوكارييان بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین