سەردانێکی هەستیار لەنێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لە ئەنقەرە تورکیە

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد 
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، هەروەها دوێنێ شەو بلینکین لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە داهاتووی سووریا و دواین پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەدانێکی لەناکاو گەیشتە تورکیا، سەرەتا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بلینکن لەسەردانەکەی بۆ تورکیا، "بەدواداچوون بۆ دواین قۆناغەکانی نەمانی دەسەڵاتی رژێمی سووریا و دووبارە بنیاتنانەوەی پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتە و هاوئاهەنگی واشنتن و ئەنقەرە لە داهاتووی سووریا و بەردەوامی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سەرهەڵنەدانەوەی داعش لتاوتوێ دەکات."
فیدان لەدوای کۆبوونەوەکە لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی خۆشحالی خۆی دەربڕی و  رایگەیاند، "تەوەری گرینگی کۆبوونەوەکەمان سووریا و غەززە بوو، دەتوانین وەک دوو ئەکتەری سەرەکی لە ناوچەکە پرسەکانی وەک گەلی سووریا و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی و سەروەری سووریا ڕۆڵ بگێرین، دەمانەوێت بەیەکەوە بەزووترین کات سەقامگیری سووریا دەستەبەر بکەین، هەروەها دەمانەوێت شوێنێک نەبێت بۆ تیرۆر لە سووریا و داعش و پەکەکە باڵادەست نەبن لەو شوێنانە و نیگەرانییەکانی خۆمان و چارەسەری ئەو کێشانەمان باس کرد، جالێکی تری کۆبوونەوکومان ئەوەبوو، تورکیا دەرفەت بە داعش و هەسەدە نادات دۆخی سووریا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، "ئامانجی ئێمە رزگارکردنی گەلی سووریایە لە کۆت و بەندەکانی رژێمی ئەسەد، کاردەکەین بۆ ئەوەی سووریەکان ئایندەیەکی زۆرباشیان هەبێت، لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە هاوڕاین لەوەی کە دەمانەوێت لە سووریا چی لە داهاتوو ببینین، پشتیوانی حکومەتی نوێی داهاتووی سووریا دەکەین و بەردەوام دەبین لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەری سووریا لە کارکردن و نامانەێت سووریا مەترسی بێت بۆ دراوسێکانی."
سەبارەت بە هەڕەشەکانی داعش لە سووریا بلینکن گوتی، "لە کۆبوونەوەکە ئاماژەمان بە هەوڵەکانکرد بۆ کەم کردنەوەی هەڕەشەکانی داعش و لە رابردووش کاری جددی و هەوڵی زۆرمان داوە بۆ سەرهەڵنەدانەوەی داعش، وە زۆر گرینگە بەردەوام بین لەو هەوڵانەمان."
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و بلینکن لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە دیدارەکە، "پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا و دواین پێشهاتەکانی سووریا و پرسەکانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێکرا."
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکە بە بلینکنی راگەیاندووە، "پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن لە هەموو بوارەکاندا بەردەوام دەبێت، هەروەها تورکیا ڕێکاری پارێزی دەگرێتەبەر دژی هێزە تیرۆرستیەکان و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە پێناو پاراستی ئاسایشی وڵاتەکەی و رێگەش بە رێکخراوی پەکەکە و گروپەکانی تر لە سووریا نادەن دۆخەکە جقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین