زیاتر لە (120) هەزار بەرمیل نەوت ڕژایە نێو دەریای ڕەش عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕژانی نەوت لە کەشتییەکانەوە کەناری دەریای ڕەشی ڕووسیای پیس کردووە، ئەمەیش وایكردووە باری نائاسایی ڕاگەیێندرێ و ژمارەیەك ئاژەی كێوی گیان لەدەست بدەن.

ڕۆژی چوارشەممە (18/کانوونی یەکەمی/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "بەهۆی زریانەوە دوو کەشتی نەوتی لە دەریای ڕەش زیانیان بەرکەوتووە، نزیکەی (4) هەزار خۆبەخش خەریکی پاککردنەوەن".

فریاگوزاری ڕووسیا دەڵێت، "ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەکە بە درێژایی (49) کیلۆمەتر لە کەناری دەریا درێژ بووەتەوە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی جیاواز بڵاوکراونەتەوە کە پەڵەی نەوتی ڕەش بە درێژایی کەنارەکان دیار کەوتوون"

لە لایەکی ترەوە ئاژانسی هەواڵی تاس بڵاویکردەوە، "ئەو كەشتیانەی کە تەمەنیان زیاتر لە (50) ساڵە، نزیکەی (9,200) تەن (62 هەزار بەرمیل) بەرهەمی نەوتیان هەڵگرتبوو، بەڵام قەبارەی زیانەکان هێشتا نەزاندراون".

جێگەی ئاماژە پێدانە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا باری نائاسایییان لە چەند ناوچەیەک ڕاگەیاند، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گوتی، "بەرپرسانی شارەکە کار دەکەن، بەڵام ئێمە ناتوانین بەبێ یارمەتی خۆبەخشەکان ئەنجامی بدەین و پێویستمان پێێانە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین