به‌ درۆن هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ریر کوردستانی

نوچه‌نێت

گوته‌بێژى هاوپه‌یمانان ئاشكراى ده‌كات به‌ره‌به‌یانى دوێنێ به‌ درۆن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى داعش له‌ هه‌ریر، گرووپێكى میلیشیاى توندڕه‌وی شیعه‌یش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ هێرشه‌كه‌ راده‌گه‌ینێت.

وەین مارۆتۆ گوته‌بێژى هاویه‌یمانان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى ته‌مووز له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى رووداو ئاشكراى كردووه‌، به‌ره‌به‌یانى دوێنێ هه‌ینى 23ى ته‌مووز به‌ درۆن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ریر به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى و ماددى نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ گرووپێكى تووندڕه‌وى میلیشیاى شیعه‌ كه‌ به‌ سائیرین “الثائرين” خۆى ده‌ناسێنێ، راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر بنكه‌ى هه‌ریر راده‌گه‌ینێ و ده‌ڵێ، "زیان به‌ پێداویستییه‌كانى بنكه‌كه‌ كه‌وتووه‌".

له‌ ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا چه‌ندان جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر، كه‌ هه‌رێمى كوردستان و واشنتن پێیانوایه‌ گرووپه‌كانى شیعه‌ له‌پشته‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌وه‌ ده‌وه‌ستن و هه‌رچه‌نده‌ واشنتن چه‌ندان جار فشارى خستووه‌ته‌ سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ دابنێت، كه‌چى حكومه‌تى عێراق تواناى راپه‌ڕاندنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى نه‌بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین