سەرۆك بارزانی: گەلی كوردستان سەری ئێمەیان بەرزكردەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی (مێپس  2024( لە بارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پێشبینی هەموو لایەک ئەوە بوو کە هەڵبژاردن ناکرێت، بەڵام سوپاسێکی گەرمی گەلی کوردستان دەکەم سەری ئێمەیان بەرز کردەوە، پیشانیان دا لە کاتی پێویست دا هەست بە بەرپرسیارییەتی دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی (22/تشرینی دووەمی/2024) سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە شاری دهۆک ڕایگەیاند، "پێویستە لە داهاتوودا یەک پەرلەمان، یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگەمان هەبێت".

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی گوتیشی، "لە هەر کوێیەک، هەوڵێک بۆ چارەسەری ئاشتی هەبێت، ئێمە پشتگیری دەکەین. زۆریش گرنگە بۆ کورد لە هەر کوێ بین، نابێت بە هیچ شێوەیەک رێگە بە تیرۆر بدەین، یان پەنا بۆ تیرۆر ببەین. ئەمە خۆکوژییە بۆ نەتەوەکەمان، ئەوەی ئەو کارە بکات، ئەوەی پێی وابێت دەتوانێ بە تیرۆر خزمەت بە نەتەوەی کورد بکات، خیانەتێکی گەورە لە کوردستان دەکات."

سەرۆک بارزانی دەشڵێت، "لەو هەڵبژاردنە لە (%72)ـی خەڵک بەشداری کرد، ئەنجامەکانیش ئاشکرا بوون، ئومێدەوارین هەموولایەک هەڵسوکەوت لەگەڵ شەرعییەت بکەن، هەروەها هەنگاوی داهاتوو، کە دوای چەند ڕۆژێک ئەنجامەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕادەگەیەنرێن، دەست بە گفتوگۆ دەکرێن لەنێوان هەموو لایەنەکان، بۆ ئەوەی هەرچی زووترە پەرلەمان دەست بەکار بێت و هەنگاوەکانی دیکەشی بەدوا دابێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین