پرسەنامەیەک لە سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانییەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانه‌وادەى هونه‌رمه‌ندی خوالێخوشبوو زاهیر عه‌بدوڵڵا ده‌كات و دەڵێت، “خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى دوور و درێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد.”

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/تشرینی دووەمی/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خیزان، کەسوکار و هونەردۆستان دەکات و دەڵێت، "خوالێخۆشبوو زاهیر عەبدوڵڵا ته‌مه‌نێكى دوور و درێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد".

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بۆ كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ندى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو زاهیر عه‌بدوڵڵا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوكارانى به‌ڕێزى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى دوور و درێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌ز‌ه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/11/24

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین