سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە د.بەرهەم ساڵح دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى کۆچى دوایى بەڵێن ساڵح، رۆژنامەنووس و پێشکەشکار لە دەنگى ئەمەریکا سەرەخۆشى لە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق دەکات.

شەوى رابردوو (30/ ئادار/ 2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پرسەرنامەیەکى ئاراستەى کەس و کارى بەڵێن ساڵح کرد، کە تێیدا هاتووە، “براى به‌ڕێزم د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى پێشووى عێراقى فيدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ڕۆژنامه‌نووس به‌ڵێن ساڵح ـ ى برايان.”

دەقى پرسە نامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى براى به‌ڕێزم د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى پێشووى عێراقى فيدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ڕۆژنامه‌نووس به‌ڵێن ساڵح ـ ى برايان.

له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌مى به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو به‌ڵێن ساڵح وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێكى ديارى كورد و ڕۆڵه‌ى خانه‌واده‌يه‌كى تێكۆشه‌رى كوردستان، هه‌ميشه‌ خزمه‌تى به دۆزى ڕه‌واى گه‌لى كوردستان كردووه‌ و جێى خۆى كردووه‌ته‌وه‌. گيانى شاد و يادى به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/3/30

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین