كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت کوردستانی

نوچە نێت

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت، بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24-11-2024) نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت، لەگەڵ ناوی ئەندام پەرلەمانەکان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق دەشڵێت، داوا دەکرێت بە زووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت.

 ڕۆژی یەکشەممە (2024/10/20) هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ڕۆژێک دواتر ئەنجامى بەرایی و (30)ـی تشرینی دووەم لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکان راگەیێندرا.

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی (10) رۆژدا داوا لە پەرلەمانتارانی خولی نوێ دەکات کۆببنەوە،

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە بوو:

 پارتی دیموکراتی کوردستان (39) کورسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (23) کورسی

نەوەی نوێ (15) کورسی

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان (7) کورسی

ڕەوتی هەڵوێست (4) کورسی

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان (3) کورسی

بەرەی گەل (2) کورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان (1) کورسی 

 بزووتنەوەی گۆڕان (1) کورسی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین