سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات

نوچەنێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان، داوایەكی ئاڕاستەی وەزارەتی دادی توركیا كردووە بۆ ئەوەی دیدارێكی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكاران رێكبخات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوایەكی ئاڕاستەی وەزارەتی داد كردووە تێیدا نووسیوویەتی، "ئاشكرایە عەبدوڵا ئۆجەلان (23) ساڵە لە دوورگەی ئیمڕاڵی لە زیندانێكی تاكەكەسییە، كە سەر بەوەزارەتەكەی ئێوەیە، زباتر (20) مانگە بەشێوەیەكی نایاسایی لە دەربڕینی بۆچوونەكان و دیداری لەگەڵ كەسوكار و پارێزەكانی لێ قەدەغەكراوە."

لە بەشێكی تری داواكارییەكەی دەمیرتاش هاتووە، "توركیا گیرۆدەی قەیرانێكی ئابووری و كۆمەڵایەتی بووە، سیاسەتی ململانێ و ئاڵۆزی كە حكومەت لەدەرەوە و ناوە پەیڕەوی دەكات بۆتە هۆكاری زیانی گەورە، جەماوەرێكی زۆر چاوەڕوانە حكومەت زۆر بە زووی دەستبەرداری ئەو هەڵەیە بێت، ئەوەش لەپێناو دەستەبەركردنی ژینگەیەكی پڕ لەئاشتی و ئارامیی، كە كۆتایی بەهەژاری و بێكاری بهێنێت، سەرەڕای ئەمەش ئەو سیاسەتە هەڵانە، ئەو گۆشەگیركردنەی بەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان سەپێندراوە یارمەتیدەر بۆ زیادبوونی ئاژاوە و ئاڵۆزی زیاتر."

دەمیرتاش دەڵێت، "بەبۆچوونی من بۆ توركیا واباشترە وەزارەتەكەتان كۆتایی بەو گەومارۆ نایاساییە بهێنێت، چونكە هەركەسێك بڕوای بە سیاسەت و دیموكراسی و ئاشتی هەبێت، ئەو جۆرە هەڵوێستە  ئەخلاقی نییە." 

هاوسەرۆكی زیندانیكراوی هەدەپە ئاماژە بەوە دەكات، "بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەو سیاسەتە دابندرێت كە بەرانبەر زیندانی ئیمڕالی پەیڕەو دەكرێت، لە گرتووخانەی ئەدەنەوە وەك پارێزەرێك و سیاسییەك داوای دیداری ئۆجەلان دەكەم، داواش دەكەم دیدارەكە لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفراس بێت، پاشان جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە دەكرێت لەگەڵ كەسوكار و پارێزەكەی دیدارێكی بۆ رێكبخرێت."

دەمیرتاش لەكۆتایی داواكارییەكەی دەڵێت، "هیواخوازم ئەوداوایەی پێشكەشم كردووە، وەك بەرپرسیاریەتی سیاسیەك كە بڕوای بە یاسا و دادپەروەری و ئاشتی كۆمەڵایەتیی و چارەسەری كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە بەشێوەیەكی ئەرێنی هەیە."

عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، لەسەرەتای ساڵی (1999) لە لایەن دەزگای هەواڵگری توركیا لە كینیا رفێندراوە بە فڕۆكە گەینێدرایەوە توركیا، لەو كاتەوە تا ئێستا زیندانییە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین