لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی فەرمانی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان دەردەکات کوردستانی

نوچە نێت

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیكدا فەرمانی هەرێمی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی "یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان"، دەردەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە (24/تشرینی دووەم/2024) دڵشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە."

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، ڕاشیگەیاند، بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین