ململانێیەکانى تورکیا و یۆنان لە پێناو هەڵبژاردن
نوچەنێت:
خلووسی ئاکار، وەزیری بەرگریى تورکیا ئەسینای بە دەستدرێژیکەر تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، "لە هەر کات و شوێنێک بێت، وەڵامی ئەم هەڕەشانەی یۆنان دەدەینەوە، ئەو تۆمەتانە حکومەتەکەى کیریاکۆس میتسۆتاکیس ئاراستەمان دەكەن، كە گوایە "ئەنقەرە بەدوای جاڕسكردن دەگەڕێت و دەیەوێت گرژییەکان زیاتر بکات و سنوورەکان پێشێل دەکات."
پيلان و به‌رژه‌وه‌ندیى داگیركاری
سه‌يد ئه‌لدۆغان، رۆژنامه‌نووس رايگه‌ياند، ساڵى رابردوو توركيا ئاڵۆزییەكانی لەگەڵ یۆنان تا ئاستی هەڵگیرسانى شەڕ رۆیشت، ئێستاش هه‌ردوو وڵات ساڵێك كه‌متریان بۆ هه‌ڵبژاردنى گشتى ماوە، جارێكی تر رووبەڕووی یەكتربوونەوە، ئه‌لدۆغان ئاماژە بەوە دەكات، "ناتوانرێت به‌سه‌ربه‌خۆيى مامەڵە له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌دا له نێوان هه‌ردوو وڵات بكرێت، كێشه‌ى سه‌ره‌كى به‌تايبه‌تى رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان به شێوه‌ى به‌رفراوان ئاماژه‌يان پێكراوه و پێشێليان كردووه وخاڵى"خۆله‌مێشى" تێدا نييه، لەو ناوچەیە به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانی زلهێز هەیە، ئەمەیش ئەوەمان پێدەڵێـت، هه‌ردوو وڵات دەیانەوێ هێزى خۆيان ده‌رخەن، به‌هۆى ئه‌و نيگه‌رانيانه‌يان كه هه‌يانە."
ئه‌لدۆغان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "گه‌ران به‌دواى ڕێگاكانى وزه، به‌ده‌ستهێنانى مافى سه‌روه‌رى له ده‌رياى ئيجه، گرينگى زیاتری بۆ گواستنه‌وه‌ى وزە بەرێگەی ده‌ريايى به‌ده‌ستهێنا، يۆنان له‌گه‌ڵ ناتۆ و ئه‌مه‌ريكاش په‌يوه‌نديی و هاوكارييه ستراتيژييه‌كانى خۆى پێكه‌وە له بنكه‌یەكى گه‌وره له ناوچه‌ى تراسيا چەسپاندووە، لە بەرامبەردا ده‌سه‌ڵاتى يه‌ك لايه‌نى ئه‌نقه‌ره لە سياسه‌تى دەرەوە شكستی هێنا، ئەگەر بەیەكجار هەنگاو بنێت هیچ شتێكی لە دەست نامێنێت، هەروەها سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌رووى ديپلۆماسى بۆ يۆنان ده‌رفه‌تى نوێ ده‌ره‌خسێنێت، بۆ ئەوەی هێرشى نوێ بكات، هەروەها حكومه‌تى توركیا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئيسرائيل و وڵاتانى تر له ناوچه‌كه نوێ بكاته‌وه، هەروەها دەیەوێت وێنه‌ى خۆى له‌ناوچه‌كه بگێڕێتەوە."
ئه‌ردۆغان؛ چانسى سه‌ركه‌وتنى نييه
ئەو رۆژنامه‌نووسە ئاماژه بە نه‌كرانه‌وه‌ى ئابووری و كێشە سیاسییەکانى كورد دەكات، كە چانسى ئه‌ردۆغانى بۆ خاڵى سفر دابه‌زاندوه، جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، "له نێو حكومه‌تى ئه‌ردۆغان كێشه‌كانى كۆچبه‌ران و جێگیرکردنى چەک لە دوورگەکان، ئەوەى له ده‌ستى دا هاتووه كردوويه‌تى، بەڵام گۆره‌پانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئاست چاوه‌روانييه‌كانى ئه‌ردۆغان نييه، لە بەرامبەردا يۆنان له ئه‌نجامى ئه‌م هێرشانە‌ى ده‌ركرێته‌سه‌رى ئه‌م بارودۆخه‌ى گۆريوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى، ئه‌گه‌ر سه‌يرى ئه‌و لێدوانانه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا بكه‌ين له‌مه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت."
گرژییەکانى نێوان تورکیا و یۆنان زیادیکردووە، ئه‌گه‌ر سه‌يرى بکەین ئەو كێشانه په‌يوه‌ندى به كێشه‌كانى ناوخۆيان هه‌يه، هه‌روه‌ها ئه‌لدۆغان روونی دەكاتەوە، "هه‌ردوولا رووبه‌ڕوو يه‌كتر بانگ ده‌كه‌ن بۆ شه‌رو بيرخستنه‌وه‌ى ناكۆكیيه مێژووییەکانیان، بەڵام ئه‌م كارانه‌يان بۆ مه‌رامى هه‌ڵبژاردنى (2013) بەکاردەهێنن، پێده‌چێت تاوه‌كو كاتى هەڵبژاردنەكان کێشەکان بەو شێوەیە بەردەوام بێت."
له‌م كاره‌يان هيچ تێچووێكيان نييه به‌ڵام ڕيتۆريكى ناسيۆناليستى و دوژمنايه‌تيان به‌رامبه‌ر يه‌كترى بۆ مه‌رامى ده‌نگدان به‌كارده‌هێنن، ته‌نانه‌ت لەبەرانبەر شرۆڤه‌كارانه‌وه له ده‌رياى ئيجه و ده‌رياى ناوه‌راست گه‌لانى هه‌ردوو وڵات باچێكى زۆرده‌ده‌ن كه ده‌بێته پرۆژه ياسايه‌ك بۆ سه‌ريان، له ميدياكانى يۆنان له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى يۆنان و توركيا بۆته خاڵێكى هاوبه‌ش، له‌ناوخۆدا به‌رزبوونه‌وه‌ى كێشه‌كانيان له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى ئه‌ردۆغان ته‌نگاوبووه.
ده‌بێت سه‌رنج بده‌ينه كێشه ئابوورى و ديموكراسى و مافى گه‌ل و سه‌ربه‌خۆيى و گه‌نده‌ڵى و هه‌ژارى و قۆرغكردن بده‌ين، بە دڵنیاییەوە ئه‌م بارودۆخه‌ى توركيا بۆ ميتسۆتاكيس، سه‌رۆك وەزیرانی يۆنان بۆ سياسه‌ته‌كانى دژى توركيا يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت، به‌ڵام به دڵنيايى هه‌ردوو وڵات ميلله‌ته‌كه‌ى سه‌يرى ئه‌م دوژمنايه‌تيه و ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌يان ده‌كه‌ن به‌ڵام هيچ ده‌ستكه‌وتێكى نييه، هاوشێوه‌ى ئه‌م كێشانه شه‌رده‌كه‌ن بۆ ژيانى خۆيان و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان. "
هەردوولا ململانێكان بۆ مه‌رامى خۆيان به‌كاردێنن
دكتۆر فاروق شێن لەسەر کێشەکانى نێوان یۆنان و تورکیا دەڵێت، "حكومه‌تى يۆنان و توركيا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چن، هه‌ردوولا هه‌وڵده‌ده‌ن سوود له‌م گرژييانه وه‌ربگرن، هه‌ردوو سه‌رۆک بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان ده‌يانه‌وێت هه‌ستى ناسيۆناليستى ئه‌م بارودۆخه بگوازنه‌وه بۆ سەر سندوقى ده‌نگدان."
هه‌روه‌ها شێن دەڵێـت، "يۆنان و توركيا پشتگيرى له ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ن ده‌يانه‌وێت بارودۆخێكى ململانێ له‌م كاته‌دا دروست بكه‌ن، ئه‌و كاره‌ى ده‌یكه‌ن وه‌كو ئامرازێك بۆ وان به‌سووده له هه‌مانكاتدا وا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌رۆن."
سەبارەت بە سیناریۆكانی هەڵبژاردن، شێن دەڵێـت، "دۆخى هاوپه‌يمانى گه‌ل به‌باشى ناروات كاتێك سه‌يرى لێكۆلينه‌وه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ين، هه‌رچه‌نده به‌ره‌و پێش ده‌رۆين ده‌نگى هاوپه‌يمانى گه‌ل به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه دەچێت، بەڵام ده‌يانه‌وێت له‌رێگه‌ى زيندووكردنه‌وه‌ى هه‌ستى ناسيۆناليستى دەنگەكانیان زیاد بكاتەوە، ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م ململانێيه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌يانه‌وێت به‌ده‌ستى بهێنن."
شێن جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، يۆنان ده‌يه‌وێت توركيا له ئه‌مه‌ريكا دوربخاته‌وه." هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەش دەكات، "له رابردوو ئه‌ڵمانيايه‌كى سه‌رسه‌خت هه‌بوو به‌رگرى له توركيا ده‌كرد و ده‌يپاراست، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تى ئۆلاف شۆڵز هيچ زيره‌كييه‌كى له‌م شێوه‌ى نييه، يۆنانيش ئه‌م چانسه‌ى به‌كاردێنێت، ده‌يه‌وێت له‌م ڕێگايه‌وه سته‌م له توركيا بكات، حكومه‌تى توركياش ده‌يه‌وێت له رێی ئه‌و ململانێيەنوه ئه‌و گوتارە ناسيۆناليستيانه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردن پێويستيه‌تى له‌م ڕێگه‌يه‌وه به‌ده‌ستى بێنێت."
و: دنیا ئەحمەد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment