رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و قوبرسی یۆنان تورکیا نیگەران دەکات تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "تورکیا ئیدانەی رێککەوتنی ئەمریکا و ئیدارەی قوبرسی یۆنان دەکات، لە پەرەپێدانی نەخشە رێگای هاوکاریی بواری بەرگریی نێوان هەردوو وڵات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2024/9/12) ماڵپەری (ئەنادۆڵبڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا رایدەگەیەنێت، "تورکیا نیگەرانە لە نەخشە رێگای هاوکاریی بواری بەرگریی ئەمریکا و قوبرسی یۆنان." 

لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو هەنگاوەی ئەمریکا لەدژی لایەنی قوبرسی تورکیایە، هەنگاوی رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ قوبرسی یۆنان لە مانگی حوزەیرانی رابردوو زیان بە هەڵوێستی ئەمریکا لەو ناوچە کێشە لەسەرانەی قربرس دەگەیەنێت." 

سەبارەت بە رێککەوتنی ئەمریکا و یۆنان لە قوبرس وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "پێمانوایە پێداچونەوە بەو سیاسەتانە بکرێت و چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ پرسی قوبرس دۆزرێتەوە، هەروەها ئیدانەی پەرەپێدانی نەخشە رێگای هاوکاریی بواری بەرگریی نێوان ئەمریکا و ئیدارەی قوبرسی یۆنان دەکەین."

لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکە هاتووە، "تورکیا بەردەوام دەبێت لە دەستەبەرکردنی ماف و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی قوبرسی تورکیا." 

وەزرەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو، "رێککەوتنی پەرەپێدانی هاوکاریی بواری بەرگریی ئەمریکا و قوبرسی یۆنان بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای ناوەڕاست گرینگیەکی ژیانی زۆری هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین