ئەمریکا داوای گواستنەوەی سیستەمی بەرگریی ئێس 400 رووسیا لە تورکیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

میدیاکانی یۆنان ئاشکرایان کردووە، ئەمریکا دەیەوێت تورکیا رازی بکات سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی رووسیا بگوازێتەوە بۆ بنکەی ئینجیرلیک کە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیانە، لەبەرامبەردا فڕۆکەی جەنگی ئێف35 یان پێ بفرۆشێت، بەڵام تورکیا لە ئێستادا مادەنییە وەڵامێکی ئەرێنی بە ئەمریکا بداتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (23/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (T24بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەی ئیکاتیمێرینی یۆنان ئاشكرای كردووە، ئەمەریکا رێگەی بە تورکیا داوە مووشەکەکانیان لە نێو خاکی خۆیان جێگیربکەن، هەروەها بەرپرسانی باڵای ئەمریکا پێشنیاریان کردووە، سیستەمی بەرگریی ئێس400ی رووسیا بۆ بنکەی ئینجیرلیک بگوازنەوە، کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا دایە. 

مایکل ڕوبن بەرپرسی پێشووی پنتاگۆن بۆ ئەو ڕۆژنامەی ئاشکراردووە، لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ هەریەک لە یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی و یاریدەدەری سەرۆک و بەڕێوەبەری باڵای ئەوروپا لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا سەردانی تورکیایان کردووە و ئەو پێشنیارەیان جستۆتە بەردەم بەرپرسانی ئەنقەرە، لەبەرامبەر ئەو داواکارییەیان ئەمریکا دووبارە لەگەڵ تورکیا دەیەوێت دەست بە گفتوگۆی فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف35 بکاتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تورکیا وەڵامێکی ئەرێنی بۆ ئەو پێشنیارە نییە، بەڵام چاوەروان دەکرێت دانوستاندنەکانی ئەمریکا و تورکیا بۆ ئەو پرسە لەم هەفتەیەدا لە نیورک بەرێوەبچێت، لەدوای ئەو گفتوگۆینە تورکیا دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە سزاکانی سەریان هەڵبگیرێت و کێشەی سیستەمی بەرگریی رووسیاش یەکلای ببێتەوە، هەروەها جارێکیر دەست بە پرۆسەی کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین