بڕیاردەری كۆمەڵەی پەرلەمانی ئەوروپا داوای دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات هەواڵ
ستیڤان شیناخ، بڕیاردەری كۆمەڵەی پەرلەمانی لە ئەنجوومەنی ئەوروپا داوا دەكات لە مانگی كانوونی دووەم سەردانی زیندانەكانی توركیا بكرێت، هەروەك راشیگەیاند، داوای دیداری عەبدوڵا ئۆجەلانیش دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/ تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردوە، بڕیاردەری كۆمەڵەی پەرلەمانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە داهاتوو داوای دیداری ئۆجەلان دەكات، هەروەك ماوەی زیندانیەكەشی پێچەوانەی مافەكانی مرڤە.

دەربارەی مافەكانی كورد شیناخ باس لەوە دەكات، كە پێشێلكردنی مافەكانی كورد بەردەوامی هەیە، نوێترین نموونەش لادانی سەرۆك شارەوانییەكانی سەربە پارتی دیموكرات و یەكسانی گەلانە.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئەوروپا دەشڵێت، دانانی قەیوم كارێكە ناكرێت قبووڵ بكرێت، چونكە سەرۆك شارەوانییەكان هەڵبژێردراوی گەلن، ناكرێت حكومەت ئیداری گەل زەوت بكات، بەڵكوو ناچارە دەبێت قبووڵی دیموكراسی بكات.

دەربارەی مافەكانی مرۆڤیش ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئەوروپا ئاماژە بەوە دەكات، توركیا بڕیارەكانی دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ جێبەجێ ناكات، بەڵێنیش دەدات دەستپێشخەری دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە، هەروەك دەشڵێت، "لە هەموو دیدارەكانم لەگەڵ حكومەت پارتەكان داوای جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای ئەوروپام بۆ مافەكانی مرۆڤ كردووە، لە داهاتووش بەردەوام دەبم بۆ سووربوون لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.

مانگی رابردوو دوای نزیكەی چوار ساڵ دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ یەكەمجار رێگەیان بە عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵا ئۆجەلان داد سەردانی دوورگەی ئیمرالی بكات بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین