قەیووم بۆ سێ گەورە شارەوانی باکووری کوردستان دانرا هەواڵ

نوچە نێت

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا قەیووم بۆ شارەوانییەکانی مێردین و باتمان و حەلفەتی باکووری کوردستان دانراوە، جگە لەمەش بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی خۆپیشاندان لە پارێزگای مێردین بۆ ماوەی (10) ڕۆژ هەمووجۆرە چالاکیەک و خۆپیشاندانێک قەدەغەکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە (چواری تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (بیرگونبڵاویکردەوە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی مێردین و باتمان و حەلفەتی باکووری کوردستان لە کارەکەیان دوورخرانەوە و قەیووم لە شوێنیان دانرا.

لەشوێنی ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردین پارێزگار تونجای ئاکۆیون دانراوە، وە لەشوێنی گولستان سۆنوک سەرۆکی شارەوانی باتمان پارێزگار ئەکرەم کاناڵپ دانراوە، لەشوێنی محەممەد قەرەیلان، سەرۆکی شارەوانی حەلفەتی هاکان باشئۆغڵو پارێزگاری ئەو شارە دانراوە، هەروەها بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی هەرچالاکییەک و خۆپیشاندانی گشتی بۆماوەی (10) ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکیەک و خۆپیشاندانێک لە مێردین قەدەغەکرا.

دەم پارتی بەرامبەر بە لابردنی سەرۆکی شارەوانییەکانی هەر سێ پارێزگای باکووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "ئەگەر حکومەتی تورکیا پێوایە بەم شێوازە شكستخواردووەی سەرکەوتوو دەبێت، ئەوا هەڵەیەکی گەورەی کردووە، چونکە گەلەکەمان بەرامبەر بە هەموو ئامانجێک و مەرجێکدا بەرگریی لە ئیرادەی خۆی دەکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین