پەرلەمانی تورکیا بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە هەواڵ

نوچە نێت

لەدوای لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا کە گوتی، "ئیسرائیل چاوی لە خاکی تورکیایە"، سەرۆکی جەهەپە لەسەر ئەو بابەتە داوای کۆبوونەوەی داخراوی پەرلەمانی تورکیای کرد، وە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش بۆ بانگەوازەکەی جەهەپە وەڵامی ئەرێنی هەبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (سێی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاوی کردەوە، تا دێت مەترسیەکانی هەڵگیرسانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بڵاوبوونەوەی لە ناوچەکە زیاتر دەبێت ، لەدوای ئەوەی ئیسرائیل ئاراستەی شەڕەکەی لە غەززەوە گۆڕی بۆ لوبنان تورکیاش ترسی هەیە ئیسرائیل هێڕش بکاتە سەریان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا لە دەستپێکی ساڵی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "ئیدارەی ئیسرائیل ئەو زەویانەی کە بەڵێنی داوە داگیری بکات، لەدوای فەلەستین و لوبنان چاو دەبڕێتە زێدی ئێمەش."

لەسەر ئەو قسانەی ئەردۆغان، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی جەهەپە گوتی، "ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەسەر کورسی پەرلەمان هەستاوە و دەڵێت ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا، ئەوە پێویستە بەخێرایی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بە داخراویی ئەنجام بدەرێت."

لە بەرامبەر بانگەوازەکەی سەرۆکی جەهەپە نەعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "دەتوانین لە پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی داخراو بە بەشداری وەزیرانی پەیوەندیدار ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی بەرامبەر بەو هەڕەشانەی  ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان ڕێو شوێنی پێویست بگرینەبەر." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین