پارتەکانی ئایندە و دیڤا و سعادەتی تورکیا یەکدەگرن و پارتێکی نوێ دادەمەزرێنن
نوچە نێت
پێنجشەممە (نۆی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو هەریەک لە پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دیڤا) و پارتی ئایندە و پارتی سعادەت لە پەرلەمانی تورکیا یەکیان گرت، بڕیارە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو پارتێکی نوێ بەناوی "ڕێگای نوێ" رابگەینن.
هەریەک لە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە و عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیڤا و محمود ئاریکان سەرۆکی پارتی سعادەت دوای چەندین کۆبوونەوە و دیدار بڕیاریان دا لەژێر یەک چەتر بەرەیەکی نوێ دروستبکەن و پارتێکی نوێ لە دژی ئەکپارتی و پارتەکانی هاوپەیمانی جمهور دابمەزرێنن.
هەرسێ پارت بڕیاریان داوە لە (10یان13)ـی کانوونی دووەم بەرنامەی داواکاری پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بکەن و هەرسێ سەرۆکی پارتەکەش بەهاوبەشی بە ڕای گشتی پارتە نوێکەیان رابگەیێنن.
هەروەها بۆ چۆنیەتی دیاریکردنی ئەندامانی پارتەکە هەریەک لەپارتەکان (13) کەس دیاری دەکەن وەک ئەندامی دەستەی دامەزراندنی پارتەکە، هەروەها ئەوانەی لەنێو ئەم پارتەن زۆربەیان ئەندام پەرلەمانن بەڵام بڕیارە کەسێک هەڵبژێرن وەک سەرۆکی پارتەکەیان پەرلەمانتار نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment