سەرۆکى دیڤاپارت: لە هەڵبژاردنى داهاتوو خۆم پۆستى سەرۆکایەتى کاندید دەکەم تورکیە

نوچە نێت

عەلى باباجان، سەرۆکى پارتى دیموکراسى پێشکەوتن (دیڤا پارت) رایگەیاند، لە هەڵبژاردنى داهاتوو بۆ سەرۆکایەتى خۆى کاندید دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/ كانوونى دووەم/ 2025) ماڵپەڕی (زەمانی تورکی) بڵاوی کردەوە، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن رایگەیاند، لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى داهاتوو خۆم بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندید دەکەم.
لە ئێستاوە گفتوگۆى گەرم لەسەر پێشخستنى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى تورکیا دەکرێت، کە بڕیارە لە (2028) بەڕێوە بچێت.
لە هەڵبژاردنى رابردوو پارتى دیموکراسى و پێشکەوتن لە چوارچێوەى هاوپەیمانى هاوپەيمانى ميللەت بەسەرۆکایەتى کەمال کلیچدار ئۆغلۆ بەشدار بوو، توانى (10) كورسى لە پەرلەمانى تورکیا بەدەست بهێنێت.
عەلى باباجان یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانى پارتى دادوگەشەپێدان، لە ماوەى رابردووش چەند جارێک رایگەیاندووە، خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى کاندید دەکات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین