ئەردۆغان بۆ ترەمپ: بەردەوامبوونی دۆستایەتیمان زۆر گرینگە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمب سەرۆکی نوێی ئەمەریکا رایگەیاند، "زۆر گرینگە بەهەمان شێوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی دۆستایەتیمان بەردەوام بێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (20/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری سلۆڤاکیا سەبارەت بە دەستەبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا گوتى، "زۆر گرینگە بەهەمان شێوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی دۆستایەتی ئەنقەرە و واشنتن بەردەوام بێت."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، "ڕۆژێک دوای ئەوەی ترەمپ وەک سەرۆک هەڵبژێردراوە پەیوەندیم پێوە کرد، لە داهاتووش پەیوەندی دیکەمان دەبێت، وەک ئەوەی بەڵێنی دابوو کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا دەهێنێت، ئێمەش وەک تورکیا ئامادەین و ئەوەی پێویست بێت دەیکەین، هەروەها تورکیا هەموو کات لەگەڵ ئاشتیە و بەردەوام دەبین لە هاودەنگی بۆ ئارامی هەموو جیهان."
سەرۆکی تورکیا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، "هیچ کات شەڕ هیچ لایەنێگ ناگەێنیتە هیچ شوێنێک. پێویستە کۆتایی بەم بابەتە بهێنرێت و چارەسەرێکی پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە، لەداهاتووش لەگەڵ بەرێز ترەمپ لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ دەکەین و هیواخوازم دەستبەکاربوونی ترەمپ ببێتە مایەی خۆشی بۆ هەموو جیهان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین